شارۆچکەی خەشام لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەیر ئەلزوور ڕزگار کرا
ئەرتەشی سووریا و هێزەکانی خۆڕاگری ئیسلامی زاڵ بوون بە سەر شارۆچکەی خەشام لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری دەیر ئەلزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا سەرچاوە مەیدانیەکان لە دەیر ئەلزوور ڕایانگەیاند ئەرتەشی سووریا و هێزەکانی خۆڕاگری ڕۆژی هەینی لە درێژەی خەبات بە دژی تاقمی تێڕۆڕیستی تەکفیری داعش شارۆچکەی خەشامیان لە چنگی ئەو تاقمە ڕزگار کرد . شارۆچکەی خەشام لە کەرانەی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات و باشووری ڕۆژهەڵاتی گوندی تازە ڕزگار کراوی مەزڵووم دایە . ئتەرتەشی سووریا و هاوپەیمانەکانی پێنجەمی سێپتامبر ی 2017 توانیان گەمارۆی زیاتر لە سێ ساڵەی تاقمی تێڕۆڕیستی داعش بە سەر دەیر ئەلزوور بشکێنن و بڕۆنە ناو ئەو شارە گرینگ و ئیستراتژیکیە . تاقمی تێڕۆڕیستی تەکفیری داعش 13 ژوئییەی 2014 شاری دەیر ئەلزووریان بە تەواوی گەمارۆ دا و لەو کاتەوە یارمەتی گەیاندن بە دانیشتوانی ئەو شارە تەنیا لە ڕێگای هاویشتنی بار لە لایەن فڕۆکە بار هەڵگرەکان ئەنجام ئەدرا .