ئه‌یلوول 23, 2017 09:23 Asia/Tehran
  • وەلید موعەلیم: سەرکەوتووانە بوونی دانوستانەکانی ئاستانە، بەدڵی ئەمریکا نییە

وەزیری دەرەوەی سووریا رۆژی هەینی بەئاماژە بەوەی کە خولی شەشەمی دانیشتنی ئاستانە، سەرکەوتووانە بووە، وتی: ئەمریکا ، لە پێشکەوتنی ئەو دانوستانانە خۆشحاڵ نییە.

تائێستا شەش خولی دانوستانی ئاستی باڵا لە ئاستانە، بە ئامادەبوونی شاندەکانی حکومەتی سووریا، بەرهەڵستکارانی چەکدار کە پەیمانی ئاگربڕ دەیانگرێتەوەو وڵاتانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا وەک وڵاتانی دەستەبەرکەری ئاشتی لە سووریا بەڕێوە چووە.

ئەنجامی سەرەکیی ئەو دانوستانانە، ئیمزای هێنانەدی ناوچە کەم کێشەکان لە سووریا بووە.

ئەو دانوستانانە لەسەر دەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاریی ڕووسیاو تورکیا، بەئامانجی چەسپاندنی ئاشتی لە سووریا بەڕێوە چووە.

وەلید موعەلیم هەروەها بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا نایەوێ گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا هەرەس بێنن، وتی: داکۆکییەکانی واشنگتۆن لە گرووپە تیرۆریستییەکان بەتایبەت بەرەی نووسرە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دووهێندە زیادی کردووە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بوو.

 

سەرپەیڤ