ئه‌یلوول 23, 2017 18:10 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی سووریا : دەمیشق نەیاری کۆپرسیی هەرێمی کوردستانی ئێراقە

وەزیری دەرەوەی سووریا پیداگری کرد: سووریا نەیاری بەڕێوەچوونی کۆپرسیی لە هەرێمی کوردستانی عێراقە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی ئیرنا بە گیڕانەوە لە کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادینی لوبنان " وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا لە دیدار لەگەل ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی دانیشتنەکانی کۆگەی گشتیی ڕیکخراوی نە تەوە یەکگرتووەکان لە نیویورک وتی: دەمیشق بەڕێوە چوونی گشت پرسیی لە کوردستانی عێراق ڕەد دەکاتەوە. وەلید موعەلیم هەروەها لەم دیدارە دا بە بانگهیشت لە وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ سەفەر بۆ دەمیشق ، ئەم دیدارانەی بە بوار چێ کەری کرانەوەی ئاسۆی نوێ لە پێوەندی دوو لایەنە زانی. دوو لایەن لەم دیدارە دا لەسەر پێویستی هاوکاریەکانی هاوبەش وهاوئاهەنگیەکان لە بوارە جۆربەجۆرەکان بە تایبەت بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم وبەشداری کارێگەر لە دانیشتنەکانی نێودەوڵەتی کە یارمەتی بە پاوەجیی وئەمنیەتی ناوچە دەکات پیداگریان کرد. وەزیرانی دەرەوەی ئێران، تورکیا وعێراقیش ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆتایی دانیشتنی سێ لایەنە لە نیویورک لە بەیان نامەیەکدا ، گشت پرسیی جیا بوونەوە یان  بە قازانجی هەرێمی کوردستانی عێراق نەزانی. دەوڵەتی عێراق زۆر جا ربە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەڕێمی کوردستانی ئەم وڵاتە وشداری دابەڕێو ەچوونی گشت پرسیی جیا بوونەوە لەهەڕێمی کوردستانی عێراق نایاساییە ودەبێ بۆ هەیشە هەڵوەشێتەوە . ئەم گشت پرسیە بڕیارە دوو ڕۆژی تر بەڕێو ەبچێت.

سەرپەیڤ