ئه‌یلوول 23, 2017 19:39 Asia/Tehran
  • پێشڕەوی هێزەکانی مێحوەری خۆڕاگری لە باکووری ڕۆژئاوای دەیروزۆر

سوپای سووریا وخۆڕاگری ئیسلامی ، شارۆچکەی مەعیدان لە لێواری ڕۆژئاوای فورات لە باکووری ڕۆژئاوای شاری دەیروزۆر یان ئازاد کرد ودرێژە ئەدەن بە پێشڕەوی خۆیان .

بە پێی ڕاپۆرتی دیفاع پرێس ، هێزەکانی سوپای سووریا وخۆڕاگری ئیسلامی حێزبۆڵلا ولەشەکەری فاتمیون " لە درێژەی هەڵمەت لە باکووری ڕۆژئاوای شاری دەیروزۆر ، توانیان شارۆچکەی ستراتژی مەعیدان لە لێواری ڕۆپژهەڵاتی ڕوباری فورات لەبوونی ترۆریستەکانی داعش پاکتاو وئازاد بکەن. بەم پێشڕەویە سوپای سووریا وخۆڕاگری ئیسلامی کەمتر لە پێنج کیلومیتر هەتا گەیشتن بە هێزەکانی خۆدی لە ڕٶژئاوای مەعیدان مەودایان هەیە . لەئەگەری پەیوەست بوونی دوو هێز، ترۆریستانی داعش لە بەرینایەکی جیی سەرنج لە بەشی ڕۆژئاوای پاڕێزگەی دەیروزۆر گەمارۆ دەدرین. ترۆریستەکانی داعش لە سەروبەندی گەمارو لە ڕۆژئاوای دەیروزۆر هەروەها هێزەکانی سوپا وخۆڕاگری ئیسلامی لە لێواری ڕٶژهەڵاتی فورات یش گوندی مەزلومیان ئازادکرد. هێزی ئاسمانی سوپای سووریا بنکە وبارەگا کاروانی داعشیەکان لە گوند وشاروچکەکانی حویجە سکر وحەتلە یشیان تەقاندەوە. سوپای سووریا وهێزەکانی خۆڕاگری ، ناوچەگەلیکی تریان لە ڕۆژهەڵاتی حومس وڕۆژئاوای دەیروزۆر لە ژێر چنگی تاقمی ترۆریستی داعش ئازاد کرد. یەکەکانی سوپای سووریا لە درێژەی هەڵمەتی سەربازی لە دەوروبەری حەما توانیان ، سەرەڕای لەناوبردنی کەرەسەئامیری ترۆریستە تەکفیریەکان لەم ناوچەیە ، دەیان داعشی یش بکوژن. سوپای سووریا وهاوپەیمانەکانیان هەروەها شاروچکەی خشام لە ڕٶخی خۆرئاوایی ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فوراتیان لە دەیروزۆر ئازاد کرد. گوندەکانی حەلیبە ، زلبیە وئەلقسبییش لە ژێر چنگی داگیر کەرانی داعشی ئازاد بوو، هێزەکانی سوپا وهاوپەیمانەکانی هەروەها بە پیشڕەوی لەم ناوچانە بە پشتیوانی ئاسمانی بەربڵاوی ڕوسیا درێژە ئەدەن. هەواڵێکی تر ئەمەیەکە تاقمە چەکدارەکانی کوردی ناسراوبە حەسەدە کە ئەمریکا بەشێوەی ڕاستە وخۆ پشتیوانیان لیی دەکات ، هەوڵ ئەدەن بەرەو مەیدانەکانی نەوت وگاز لەناوچەی ڕٶژهەڵاتی ڕوبازی فورات پێشڕەوی بکەن ، بەپێی ڕاپۆرتەکان ، ئەم هێزانە بەرەو مەیدانی کونیکو لەباکووری شارۆچکەی خشام کە سوپای سووریا بە تازەیی لە ژێر داگیر کاری داعش ئازادی کردووە ، پێشڕەوی دەکن.