ڕزگارکرانی دەیان ئاوایی لەژێر ڕکێفی داعش لە ناوچە جۆربە جۆرەکانی سووریا
سوپای سووریا باسی ڕزگار کردنی دەیان شارۆچکەو ئاوایی کرد لە هەڵمەتی دوو حەوتەی ئەم دواییە لە ناوچەکانی ناوەراست و ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سووریا (سانا)، هێزەکانی سوپای سووریا لە دەیەمی سپتامبەرەوە هەتاکوو ئێستا توانیویانە لە پارێزگای دەیرۆزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا و پارێزگای باکووریی ڕەققەو هەروەها پارێزگای ناوەندیی حومس 44 شارۆچکەو ئاوایی لەژێر ڕکێفی داگیرکەرە تیرۆریستەکانی داعش ڕزگار بکەن.
بە پێی بەیاننامەی سوپای سووریا، لەم هەڵمەتەدا دەیان تیرۆریست داگری شارومەندانی تونسی و سەعودی کوژراون و زیانێکی قورس لە کەرەستەو تفاقەکانیان کەوتووە.
هەڵمەتی سەرمۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاکانی حومس، ڕەققە، حەما و دەیرۆزوور بەشێک لە هەڵمەتێکی بەربڵاوی سەربازیی سووریایە لە ئاراستەی تەفروتونا کردنی هێزە تیرۆریستەکانی داعش لە ناوچە ستراتژی و گرینگەکانی ئەم وڵاتە.