ئه‌یلوول 25, 2017 15:18 Asia/Tehran
  • درێژەی پێشڕەویی سوپای سووریا لە پارێزگای حۆمس

سوپای سووریا لەدرێژەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لەدژ داعش لەناوچەی "جب الجراح" لەریفی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حۆمس(ڕۆژاوای سووریا) ئاواییەکانی «الصفوانیة، المکرمیة، رسم سوید، تلة رجم الشارة و جورة نزال»یان لەچنگ تیرۆریستان ڕزگار کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، سوپای سووریا هاوکات لەگەڵ دابین کرانی ئاسایشی گوندە ڕزگارکراوەکان، توانی پەنجا کیلۆمیتری چوارگۆش لەناوچەی "جب الجراح" ڕزگار بکات.

سوپای سووریا پێشتریش ئاواییەکانی «مزین البقر، المشیرفة الشمالیة، رسم الطویل و مسیعید» هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵات وباشووری ڕۆژهەڵاتی "جب الجراح"ی ڕزگار کردبوو.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، سوپای سووریا ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراوی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەناوچەی حەویجە سەکر لە دێرەزوور(ڕۆژهەڵاتی سووریا) بەر لەگەیشتنە شوێنی ئامانج، تێکشکاند.

لەلایەکی دیکەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سووریا مۆڵگەکانی تیرۆریستان لەناوچەی «سریر النهر شرقی» لە دێرەزووریان لەچەند قۆناخدا بۆردومان کرد و ئەوانیان لەناوبرد.

هاوکات لەگەڵ تێکهەڵچوونی هێزە خۆڕاگرەکان لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە دوو پارێزگای دێرەزوور و ڕەققە، سوپای سووریا سەرلەبەیانی ئەمرۆ پەلاماری قورسی لەدژ بنکەو مۆڵگەکانی تیرۆریستان لە گەڕەکی جوبەر و ژمارێک ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی لەپارێزگای ریفی دەمشق دەس پێ کرد.

ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا لەو ناوچانە، وەڵامێک بوو بە پێشێلکرانی بەردەوامی ئاگربڕ لەلایەن تیرۆریستان کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا گەڕەکە ئاوەدانەکانی شاری دەمشقیان بەهاوەن پێکا.

سەرپەیڤ