تشرینی یه‌که‌م 10, 2017 16:48 Asia/Tehran
  • داعش لەناخی ڕەقە لە بایکۆتی کوردەکانی سوریادا

هێزی سوریای دیمۆکرتیک ئۆپراسیۆنی سەربازیی خۆی لە ناخی شاری رەقە ناسراو بە "باهۆزی جزیرە" بە ئامانجی لەناوبردنی داعش لەم پارێزگەیە دەست پێکردووە و سەرباری ئەوەی داعش لە نیزیکەی سەتی نەوەتی شاری رەقە وەدەرنراوە بەڵام ئەم تێکهەڵچوونە هێشتا لەبەشگەلی بەرتەسک کە داعش لەوێدان بەتایبەتی لە ناوەڕاستی شار ، درێژەی هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، هێزی هەسەدە  هەوڵ دەدن  لە دوو لای  باکوور و ڕۆژهەڵات پێشکەون و داعشییە بەجێ ماوەکان گەمارۆ بدەن  .

ژومارێک  فەرماندەری ئەم هێزانە ڕایانگەیاند  بەرلە پاکتاوکردنی رەقە، سێ ئامانجی مەیدانیی  دشواریان لەبەردەم دایە ، یاریگەی شار،  شاڕێی  نەعیم کە لەبەر ئیعدامی  بەکۆمەڵ لەلایەن داعش لەم ناوچەیە  ناودێر کراوە بە  شاڕێی  جەهەننەم، و لە کۆتاییش  دا نەخۆشخانەی رەقە کە داعش کردوویەتە بنکەیەکی سەربازی  .

هاوکات چاودێری  مافی مرۆڤی سوریا باسی کشانەوەی داعش لە گوندەکانی  لێوارەی ڕۆژهەڵاتی  چۆمی فورات و لەبەرامبەر شاری دەیروزووری کرد  لە بەشی باکووری ڕۆژاوایی  .

ئەم ناوەندە ڕایگەیاند هێزی هەسەدە  دوای ئەم کشانەوەیە ئۆپراسیۆنی ناسراو بە  باهۆی جزیرەی دەست پێکرد ، ئەوان توانیان  کۆنترۆڵی دوو گوندی حەوایج بومسعە و مەحیمیدەی ڕۆژاوایی بە دەستەوە بگرن  .

هەروەها ئەوان توانیان  خۆیان  بگەیەننە  ماڵی شێخ تایفە بکارە لە گوندی مەحیمیدە  بگەیەنن کە ژومارێک لە ئەندامانی تایفەکەی لە تەنیشت  هێزی دەوڵەتی سوریا لە دەیروزوور بە دژی داعش شەڕیان کرد و کوژراون  .

هێزگەلێکی  هەسەدە  کە کۆڵەکەی سەرەکی هێزی سویای دیمۆکراتیک  پێک دێننن، نەخۆشخانەی نەتەوەیی شاری ڕەقەیان  گەمارۆ داوە و وادەڵێن  کە  داعشییەکان لە خەڵکی سیڤیل وەک سپەری مرۆیی کەڵک وەردەگرن.

هەروەها ئەم هێزانە  بۆ پەلامارکردن لە یاریگەی  شار ئامادە دەبن ولەوانەیە  دوای کۆنترۆڵی  یاریگەکە  بە وتەی عەلی شیر، یەکێک لە فەرماندەرانی مەیدانیی  ئەم هێزانە،  بەمەبەستی زاڵ بوون بەسەر شاڕێی نەعیم دەچن.

ڕۆژدا فەلات ، فەرماندەی ئۆپراسیۆنی  تووڕەیی فوراتیش  وتی  : داعش هێشتا  لە تونەیلەکان  خۆیان شاردوەتەوە و لە گوللەپێکەکانیان و خۆکوژەکانیان  کەڵک وەردەگرن.