تشرینی یه‌که‌م 10, 2017 20:48 Asia/Tehran
  • تەقینرانەوەی ناوەندی فەرماندەیی داعش لە دەیروزۆر، سەدوهەشتاودوو پەلاماری ئاسمانی لەدژی تەکفیریەکان

وتەبێژی وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا لە تەقیندرانەوەی ناوەندی فەرماندەیی داعش لەدەیروزۆر وکوژرانی دەیان تەکفیری کە لە عێڕاق هاتبوون بۆ سووریا لە جەریانی پەلامارە ئاسمانیەکانی روسیا هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕوسیا ئەلیەوم ، ئیگور کوناشینکوف وتەبێژی وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا ڕایگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم وڵاتە ناوەندی فەرماندەیی داعشیان لە ناوچەی خەتلە لە پارێزگەی دەیروزۆر ی سووریا تێک ڕۆخاندووە وسی وچوار داعشیان کەلەعێڕاق هاتوونەتە ناو دەیرۆزور کوستووە ، وتیشی: ناوەندی فەرماندەیی داعش لە ناوچەی خەتلە تەقیەوە وسێ تاقم لە ترۆریستە گەلیک کە بۆ ناوچەی ناوبراو لە خاکی عیراق وەکوو هێزە کانی یارمەتیدەر گەیشتبوون ، درانە بەر دەسڕێژ.

دوابەدوای ئەم پەلامارە ئاسمانیە سی وچوار داعشێ کوژران وپێنج ترۆمبێلی تەیار کراو بە چەکی قورس ودوو ترۆمبێلی هەڵگری تەقەمەنیش لەناو بران. ئەم بەرپرسە سەربازیەی ڕوس ڕایگەیاند : هێزی ئاسمانی ڕوسیا لە ماوەی بیست وچوار ساعەتی ڕابردوو سەدو هەشتا ودوو پەلاماری ئاسمانی بۆسەر بنکەی ترۆریستەکانی داعش ئەنجام دا.

هێزی ئاسمانی ڕوسیا بە پاکتاو کردنی داعشی گەلیک کەلەعێراقەوە بۆ پارێزگەی دەیروزۆر هاتوون درێژە ئەدات. کوناشنکوف پیداگری کرد: پەهبادەکانی ڕوسی ناوچەکانی پشتیوانی لە ترۆریستەکان لە ڕٶژهەڵاتی ڕوباری فوراتیان لە ناوچەی ئەلمەیادینی سووریا شناسایی کردووە.

ناوبراو ئاماژەی دایە کوژرانی حەفتا تەکفیری لە شاری ئەلمیادینی سووریا لە ئەنجامی پەلامارە ئاسمانیەکانی ڕوسیا وڕایگەیاند : زۆرێک لە ترۆریستەکان لە وڵاتانی ئاسیایی ووڵاتانی سەربەخۆی هاوبەرژەوەند لە ناوەندەکانی داعش خۆیان حەشار داوە.