ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا دژی داعش لە گرد و پەڕی دیمەشق
هێزەکانی سوپای سوریا لە درێژەی ئۆپەراسیۆنیک لە گردو پەڕی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق (پێتەختی ئەو وڵاتە) زەبری گورچکبڕییان لە تاقمی ترۆریستی تەکفیری داعش داوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی هەواڵدەری مێهر، سەربازییەکانیی سوری لەم ئۆپەراسیۆنەدا ، ژماریک لە ترۆریستانیان کوشتووە و زەبری قوورسیان لە وان داوە . سوپا و هێزە چەکدارەکانی سوریا هەروەها لە " دەیرۆزوور" ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە پێشکەوتنیی جێ سەرنجیان بووە .
فڕۆکە جەنگییەکانیی ڕوسی یش مۆڵگەی ترۆریستانی تەکفری داعشیان لە شاری مەیادین لە رۆژهەڵاتی سوریا لە ١٤ کەرەت بۆمباران کردووە .
ئۆپەراسیۆنیی دژی مۆڵگەکانی ترۆریستان لە ستانەکانی حۆمس، ڕەققە، حەماە و دەیرۆزوور بەشێکن لە ئۆپەراسیۆنیی بەربڵاوی سەربازی سوریا لەمەر سەرکووتکردن و لەناو بردنی هێزەکانی ترۆریستی داعش لە ناوچە گرنگەکانیی ئەو وڵاتە .
هەر لەم حآلە دا ؛ ڕەشەکوژانی " بەرەی نۆسرە" بۆ قەرەبووی شکستەکانی ئەمدواییەی خۆیان ناوچەگەلێکیان لە شارۆچکەی شیعە نشینی" ئەلزەهرا" لە گرد و پەڕی " حەڵەب" ، باکووری سوریا داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا. بە گوێرەی دوایین ڕاگەیاندنی میدیا عەرەبییەکان ، ئەم پەلامارە زەرەری گیانی نەبووە .