تەقینەوەی ترۆریستی لە نزیکی ناوەندی فەرماندەری پۆلیسی دیمەشق
میدیاکانی سوری باسیان لە پەلاماری ترۆریستی لە نزیکی ناوەندی فەرماندەری پۆلیسی دیمەشق کردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا ، بە گێرانەوە لە سکای نیوز، میدیا سوریاییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە دوو هۆکاری خۆکوژی خۆیان لە نزیکی ناوەندی فەرماندەری پۆلیس دیمەشق تەقاندۆتەوە .
وەزارەتی نێو خۆی سوریا ڕایگەیاند کە دوو ترۆریستی خۆکوژ هەوڵیان داوە تا بڕۆنە نێو ناوەندی فەرماندەری پۆلیس لە شەقامی خالێد بن ئەلوەلید و هێزەکانی پاسەوان لەگەڵیان دا تێکهەڵچوون و هەر بۆیە دوو ترۆریست بەر لەوەی بڕۆنە نێو ئەو ناوەندە و هەڵمەتەکەیان بە ئاکام بگەینن خۆیان تەقاندۆتەوە .
وەزارەتی نێو خۆی سوریا جەختیکرد: پۆلیس توانیوێتی سێیەمین ترۆریست لە پشت باڵاخانەی فەرماندەری پۆلیس گەمارۆ بدات و ئەویش خۆی تەقاندۆتەوە . تەلەڤەزیۆنی سوریا ڕاپۆرتی داوە کە ئەم تەقینەوەیە کوژراوێک و شەش برینداری لێکەوتەوە .