تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 20:45 Asia/Tehran
  • فڕگەی دەیرۆزوور جارێکی تر کرایەوە

میدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند: گەشتە ئاسمانییەکانی فڕگەی شاری دەیرۆزوور کە تەنیا فڕگەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سووریایە باری ئاسایی پەیدا کردووەتەوەو چالاکییەکانی سەرلەنوێ دەستی پێ کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە تەلەفزیۆنی ڕووسیا ئەلیەوم، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕگەی دەیرۆزوور بە شێوەی ڕۆژانە بۆ گواستنەوەی موسافیران لەم فڕگەیەوەو بە پێچەوانە ئەنجام دەگرێت.

هەر لەم حاڵەدا، هەواڵدەریی فەرمیانەی سووریا(سانا) وای بڵاو کردووەتەوە کە هێزەکانی سوپای سووریا لە ڕەوتی ڕێگای تەیبە لە تەنیشتی مەیادین بە ئەنجام دانی هەڵمەتێکی تایبەتی هێندێک لە بنکەو بارەگاکانی تیرۆریستانی داعشیان خستووەتەژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوەو کۆمەڵێکیشیان لێ کوشتوون و ترۆمبیلە بۆمب ئاخنکراوەکانی تیرۆریستانی داعشیشیان لەنێو بردووە.

یەکەکانی سوپای سووریا هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی چۆمی فۆرات لە تەوەری حتلە پێشڕەویی باشیان هەبووەو ناوچەگەلێکی گرینگیان لە سەر ڕێگای جسرولسیاسە خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان.

کۆمەڵێک لە تیرۆریستانی داعش دوای تێکهەڵچوونی قورس لەگەڵ هێزەکانی سوپای سووریا لە گەڕەکەکانی عورفی و سەناعە کوژراون و دوو فڕۆکەی ناس کردنی تاقمی تەکفیریی داعشیش لە گەڕەکەکانی قسورو سەناعە خراونەتە خوارەوە.

هەر لەم حاڵەدا کۆپتەرەکانی سوپای سووریا بە بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامە بە سەر ئاواییەکانی گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی دەیرۆزوور داوایان لە خەڵکی سڤیل کردووە لە مۆڵگەکانی داعش دوور کەونەوە.

هەڵمەتی دژی مۆڵگەکانی تیرۆریستان لە پارێزگاکانی حومس، ڕەققە، حماە و دەیرۆزوور بەشێک لە هەڵمەتی بەربڵاوی سەربازیی سووریا لە چوارچێوەی سەرکوت کردن و لەنێو بردنی چەتەکانی تاقمی ڕەشەکوژی داعش لە ناوچە گرینگەکانی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار.

قەیرانی سووریا لە ساڵی 2011 بە هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە  پشتیوانییان لێ دەکرێت، سەری هەڵدا. لە ئەنجامی ئەم هێرشانە هەتاکوو ئێستا سەدان هەزار کەس کوژراون و یان بریندار بوونەو ملوێنان کەسیش ئاوارەو هەڵوەدا کراون.

 

سەرپەیڤ