تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 16:25 Asia/Tehran
  • پەلاماری سوپای سووریا بۆ سەر سەکۆ مووشەکییەکانی تیرۆریستان

سوپای سووریا سەکۆکانی تایبەت بە هاویشتنی مووشەکی تیرۆریستان لە دەڤەری "حەلەب" لە باکووری ئەم وڵاتەی کوتا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ ئەم سەکۆی هاویشتنی مووشەکە کە لە ناوچەی "لیرمون" و "ڕاشدین" لە دەڤەری حەلەبدایە، ئێوارەی چوارشەممە کەوتە بەر پەلاماری تۆپخانەیی و ڕاکێتیی سوپای سووریا.

هەواڵی دیکە ئەوەیە کە کەسێکی خۆکوژ خۆی لە نزیکی ئۆتۆمبیلی تیرۆریستانی "بەرەی نووسرە" لە شاری "ئەرمەناز"ی پارێزگەی ئەدلیب" لە باکووری ڕۆژاوای سووریا تەقاندەوە.

ئەم خۆکوژە بە ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراو، خۆی کێشا بە ئۆتۆمبیلێک دا کە شەڕڤانانی بەرەی نوسرەی تێدابوو کە بە هۆی ئەو کارەوە ٤ تیرۆریست کوژران و ژمارێکی دیکەیان  بریندار بوون.

تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسایەتیی ئەو تەقینەوەیەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە" ڕۆژی دووشەممە پاش شەڕ و پێکدادانی توند لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی "ئەحراروشام" دەستی گرت بە سەر شاری "ئەرمەناز" لە باکووری ڕۆژاوای ئەدلیب.

 

سەرپەیڤ