تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 17:58 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی سووریا خوازیاری هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی بەناو نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش بوو

وەزیری دەرەوەی سووریا خوازیاری هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی نایاسایی نێودەوڵەتی بەناو دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا بوو کە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی تاقمی تەکفیری زاێونیستی داعش پێکهاتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلئەخباریە " وەلید موعەلیم " وەزیری دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕوسیا ئەلیوم وتی: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەناو بەرەنگار بوونەوەی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا کە بەمەبەستی پەلاماردانی داعش بەدی هات، جەنایەتی دڕندانە لەدژی نەتەوەی سووریا ئەنجام دەدەن وخەڵکی سووریا دەدەنە بەردەسڕێژ. وەلید موعەلیم وتیشی: لە پەلامارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ناو بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سووریا لەماوەی دوو مانگ هەزاران کەسی سیڤێلی سووریایی کوژراون کە زۆربەیان ژن ومنداڵن ، هەربۆیە هاوپەیمانی هیچ کەڵک وسودیکی نەبووە. وەزیری دەرەوەی سووریا جاریکی تر ئامادە بوونی هێزەکانی تورکیا لە ناو خاکی سووریای بەنایاسایی زانی و وتی: تورکیا لە کاتی دەسپێکرانی قەیرانی سووریا لەگەڵ تاقمە ترۆریستەکان لە ئەدلیب وناوچەکانی تر پێوەندی باشیان هەبووە. وەلید موعەلیم وتیشی: هیچ شک وگومانێک لە ئارادانیە کە تورکیا ترۆریستەکانی هێناوە بۆ سووریا وئەوانی ڕاهێناوە و چەک و چۆڵی جۆربەجۆریش دەخاتە بەردەستیان،بەپێی ئەمە ئامادە بوونی  هێزەکانی تورکیا لە ناو خاکی سووریا نایاساییە ومەشروعیەتی نیە.دوای دەسپێکرانی هەڵمەتی دەسدرێژکارانەی تورکیا لە ساڵی ڕابردوو لە سووریا لەژێر ناوی " قەڵغانی قورات" هێزەکانی ئەم وڵاتە لە جرابلس ، ئەلباب ، ئەعزاز وئەلراعی  سەقامگیر بوون. سوپای تورکیا بەبێ مۆڵەتی دەوڵەتی یاسایی سووریاو بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی تاقمی ترۆریستی داعش ، بەشێک لە خاکی سووریای داگیر کردووە .

سەرپەیڤ