تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 11:53 Asia/Tehran
  • زۆر بوونی ژماری کوژراوانی پەلامارە تیرۆریستییەکانی داعش لە پارێزگەی حەسەکە سووریا

ژماری کوژراوانی پەلامارە تیرۆریستییەکەی شەوی هەینیی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا گەیشتۆتە ٦٥ کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئیماراتی ٢٤؛ دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو شەوی هەینی لە ناوچەی " ئەبوفاس" لە نزیکی سنووری دوو پارێزگەی دەیروزور و حەسەکە تەقینەوە. هەروەها دوو پەلاماردەر هاوکات پشتێنی پڕتەقەمەنیی خۆیان لە شوێنی کۆبوونەوەی ئاوارەکانی سووریایی تەقاندەوە کە لە ناوچەکانی دەیروزور خۆیان گەیاندبوویە پارێزگەی حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

پێشتریش ژماری کوژراوان ٥٠ کەس راگەیەندرابوو.

زۆربەی کوژراوان ژن و منداڵی ئاوارەن کە لە ترسی گیانی خۆیان، بەنیاز بوون ناوچەی ئاڵۆز و ناهێوری دەیروزور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بە جێ بێڵن و بەرەو ناوچە ئەمنەکان لە باکووری ڕۆژهەلاتی ئەم وڵاتە بڕۆن.

گرووپی تیرۆرریستیی داعش بە هۆی شکستە پەیتاپەیتاکانی لە ئێراق و سووریا، لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا سەر لە نوێ ڕووی کردۆتە ئەنجام دانی پەلاماری تیرۆریستی و تەقینەوەیی.

سەرپەیڤ