تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 16:25 Asia/Tehran
  • وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا: ڕزگارکرانی سەتا٩٣ی خاکی سووریا لەچنگ تیرۆریستانی داعشی

رۆژنامەی زویزدا سەربە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، سەتا ٩٢ی خاکی سووریا لەچنگ گرووپی ڕەشەکوژی داعش، ڕزگار کراوە.

هەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕووسی ئەمڕۆ هەینیی ڕاپۆری دا؛ بەپێی ئاماری ڕۆژنامەی زوێزدا سەربە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا لەماوەی یەک حەوتەدا ٥١٧ جار بەسەر ئاسمانی سووریا سووڕانەوەو توانیان، زیاتر لە هەزار و٢٦٠ ناوەندی سەربە گرووپە تیرۆریستییەکان لەو وڵاتە، لەناوببەن.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ٢٢ی سیپتەمبەریش ڕایگەیاندبوو؛ سەتا٨٧.٤ی خاکی سووریا لەچنگ داعش ڕزگار کراوە.

ڕووسیا لەساڵی٢٠١٥وە لەسەر داوای حکومەتی سووریا بەجێگیرکرانی دەیان بۆمب هاوێژ، کۆپتەرە جەنگییەکان و فڕۆکەو ئامرازەکانی ناسکردن(سیخوڕیی)، بنکەو مۆڵگەکانی گرووپە ڕەشەکوژەکان بەتایبەت داعش و بەرەی نووسرەی کردۆتە ئامانج.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی ئەمریکا، عەربەستان و هاوپەیمانەکانی دیکەی ڕەوتی رۆژاوایی-عەرەبی، بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنیسستی دەسپێکرا.

 

 

سەرپەیڤ