سی و پێنج کوژراو لە تێکهەڵچوونی ناوخۆیی تەکفیرییەکان لە سوریا
تشرینی یهکهم 14, 2017 13:20 Asia/Tehran
نوێترین ناکۆکیی تەکفیرییەکان لە دەورووبەری پارێزگەی حەما لە ڕۆژاوای سووریا کوژرانی لانیکەم سی و پێنج کەس لە تیرۆریستانی لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی لوبنانیی عەهد، لە درێژەی توندوتیژ بوونی ناکۆکی ناوخۆیی تیرۆریستەکان، تەکفیرییەکانی داعش و تاقمی ناسراو بە تەحریری شام لە دەورووبەری پارێزگەی حەما، جارێکی تر تێک هەڵچوون کە بە هۆیەوە بیست و چوار ئەندامی داعش کوژران و ژومارێکی دیکەش بریندار بوون .
تیرۆریستانی تەحریری شام بەرلەمەش لەشاری کەفەر تخاریم، لە پارێزگەی ئەدلیب لەب اکووری ڕۆژاوای سوریا جارێکی تر لەگەڵ تاقمە چەکدارەکان لەم شارە تێکهەڵچوون .