تشرینی یه‌که‌م 14, 2017 16:15 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی رەقە لە ماوەی دوو سێ ڕۆژی داهاتوو  تۆکمە دەکرێت

سەرچاوەکانی ئاگاداری هێزی سوریای دیمۆکراتیک ڕایانگەیاند ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی رەقە لەماوەی چەند ڕوژی داهاتوو کۆتایی پێ دێت .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سپوتنیک ، کەڵک وەرگرتنی تیرۆریستانی  داعش لە خەڵکی سیڤیل  وەک قەڵغانی مرۆیی  ، ئازاد کردنی رەقەی بەرەوڕووی گرفت کردوە بەڵام بەم حاڵەوە سەرچاوە ئاگادارەکانی هێزی سوریای دیمۆکراتیک دەڵێن  تەنیا ناوچەگەلێکی بەرتەسک لە دەستی ئەم  تاقمە تیرۆریستییە دا ماوەتەوە.

تیرۆریستانی بەجێماوە  لە رەقە داوایان لە هێزی سوری کردووە کە کریدۆرێک بۆ چوونەدەری ئەوان بخرێتە بەردەستیان .

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەواڵدەریی سپوتنیکی وت  : نوێنەرانی  هۆزەکانی ئەم ناوچانە  لەگەڵ سەرکردەکانی داعش سەبارەت بە وەدەرنانی  خەڵکی سیڤیل لە ناوچەکانی ژێر چاوەدێری ئەوان  وتووێژ دەکەن .

عەبدولعەزیز  یوونس  کاربەدەستێکی  هێزی سوریای دیمۆکراتیک  وتی کە رەقە لەماوەی دوو سێ ڕۆژی داهاتوو بە تەواوەتی لە دەستی داعش ئازاد دەکرێت .