تشرینی یه‌که‌م 14, 2017 16:16 Asia/Tehran
  • سوپای سوریا و هاوپەیمانانی شاری مەیادینیان  ئازاد کرد

کەناڵی تەلەفزیۆنیی سوریا ڕایگەیاند سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی ڕۆژی شەممە شاری مەیادین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی دەیروزووریان لە تیرۆریستان وەرگرتەوە .

کەناڵی تەلەفزیۆنیی سوریا ڕایگەیاند  :  هێزی سوری لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا توانی بوویان  شاری مەیادین  گەمارۆ بدەن و ڕێگەی  فریاگوزاری  بۆ داعش  لە میحوەرەکانی باکووری و باشووری بپچڕێنن و ئەندامانی داعشیش  دوای  پچڕانی  یارمەتی سەربازی ، بۆخۆیان  لە ڕێگەی چۆمی فورات  هەڵاتن.

سەرچاوەیەکی سەربازی سوریش  وتی  :  یەکەی  ئەندازیاری سوریا خەریکی پووچەڵ کردن و پاکتاوکردنی  مینەکان و ماددەی تەقینەوە و بۆمبگەلێکن  کە تیرۆریستان لە شەقامەکان و مەیدانەکانی شاری مەیادین  دایانناوە.

هێزی سوپای سوریا و خۆڕاگری  پنجەمی  سپتەمبەری ساڵی 2017  ، گەمارۆی سێ ساڵەی  شاری دەیروزووریان  کۆتایی پێ هینا  .

بە پێی هەواڵێکی تر  بە هۆی پەلاماری بەهاوەنی  تیرۆریستان لە غوتەی  ڕۆژهەڵاتی بۆسەر ناوچەی عەباسیین  و دەورووبەری لە ڕۆژهەڵاتی دیمشەقی  پێتەختی سوریا ، چوار کەس برینار بوون و خەسارێکی زۆریش لەم ناوچەیە کەوت  .

 تیرۆریستان لە غوتەی  ڕۆژهەڵاتی دوایین جار  نۆزدەی سپتەمبەر بە هاویشتنی دوو گوللە خومپارە بۆسەر گەڕەکگەلێکی باشووری ڕۆژهەڵاتی دیمەشق، ڕێککەوتنی دامەزرانی ناوچەکەم ئاڵۆزییەکانیان  لە سووریا  بنپێکرد.

ئێران، ڕوسیا و تورکیا لە چوارەمین خولی وتووێژەکان بۆ چارەسەرکردنی  قەیرانی سوریا لە ئاستانەی کازاخستان، ڕێککەوتنی دانانی  ناوچە کەم ئاڵۆزەکان لە سوریایان بە ئامانجی کەمکردنی  توندوتیژییەکان مۆر کرد کە یەکێک لەم ناوچەگەلە غوتەی ڕۆژهەڵاتییە.

سەرپەیڤ