هەشت کوژراو و بریندار لە پەلاماری تیروریستان لە باشووری سوریا
پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری دەرعا لەباشووری سوریا بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی حەوت کەس .
بەپێی ڕاپورتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، تیرۆریستان ڕۆژی هەینی بە بنپێکردنی نوێی ڕێککەوتننامەی ناوچەکانی کەم ئاڵۆزی ، بازاڕی ئەلحاڵ لە گەڕەکی ئەلکاشف لەشاری دەرعایان داوەتە بەر پەلاماری بە هاوەن کە سێ کوژراو و چوار برینداری لێکەوتەوە کە حاڵی ئەوان زۆر شپرزە.
هاوکات دانیشتوانی گەڕەکی کاشف هەوڵی دەستدرێژکارانەی تیرۆریستانیان ئیدانە کرد و لەسەر ڕاوەستاوی ئەوان بەرامبەر تەکفیرییەکان و ئازادکردنی سوریا لەبوونی ئەوان پپێداگریان کرد .
بەپێی هەواڵێکی تر یەکەی سوپای سوریا لە ئۆپراسیۆنی پچڕاندنی ڕێگەکانی تەداروکاتی و فریاگوزاری تاقمی تیرۆریستی داعش لە ناوخۆی شاری دەیروزوور ، سەرباری کوشتنی ژومارێک هێزی تەکفیری ، چەک و کەرەستەی سەربازی ئەوانیشیان تێک شکاند .