تشرینی یه‌که‌م 15, 2017 11:32 Asia/Tehran
  • هێزەکانی تورکیا چوونە نێو خاکی ئەدلیبی سووریاوە؛ بنپێکرانی پەیمانی ئاستانە

هەواڵدەرییەکی سووریایی ڕاپۆرتی دا ؛ پەیمانی دیاری کردنی ناوچەکانی کەم کێشە لە سووریا ، ڕێککەوتنێکە لە پێناو جیا کردنەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لەو کەسانەی کە ئامادەی بەشداری لە دانوستانەکانی ئاستانەدا بوون، بەڵام تورکیا ئەم ڕێککەوتنەی بنپێ کردووە.

ئێران ، ڕووسیا و تورکیا لە چوارەمین خولی دانوستانی چارەسە کردنی قەیرانی سووریا لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان، پەیمانی دیاری کردنی ناوچەی کەم کێشەیان لە سووریا بە مەبەستی بەرتەسک کرانەوەی توند و تیژی واژۆ و مۆر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرریی شامتایمز؛ پەیمانی دیاری کردنی ناوچەی کەم کێشە ، گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و بەرەی نوسرە کە ناویان لە پێڕستی نێودەوڵەتی گرووپە تیرۆریستییەکاندایە، ناگرێتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ تورکیا وەکوو لایەنێکی ئەم پەیمانە، هێزی سەربازی خۆی بە بیانووی یارمەتی دانی جێبەجێ کرانی پەیمانی دیاری کردنی ناوچەی کەم کێشە ، بەڕێ کردووە بۆ پارێزگەی ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا، بەڵام وێنە بڵاو کراوەکان پیشاندەری ئەوەن کە هاتنی ئەم هێزانە  بۆ نێو ئەدلیب بە هەواهەنگی لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە ئەنجام دراوە.

هەواڵدەریی شامتایمز؛ هەواهەنگیی نێوان هێزەکانی تورکیا و بەرەی نوسرە  بۆ هاتنی ئەم هێزانە بۆ نێو ئەدلیب بە بنپێکەری پەیمانی دیاری کردنی ناوچەی کەم کێشە دەزانێ کە لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستاندا واژۆ و مۆر کراوە.

لەم راپۆرتەدا هەروەها هاتووە؛ سووریا باش لە دەور و ئامانجی راستینەی تورکیا ئاگادارە و بەردەوام رایگەیاندووە کە هاتنی هەر هێزێک بۆ نێو خاکی سووریا بە بێ هەواهەنگی لە گەڵ دەوڵەتی ئەم وڵاتە، داگیرکاری دێتە ئەژمار.

 

سەرپەیڤ