تەقینەوەی ماتۆڕ سیکلێتێکی بۆمب ئاخنکراوی داعش لە ناوچەی ژێر کونتڕۆڵی هێزە کوردەکانی سووریا لە حەسەکە
تشرینی یهکهم 15, 2017 16:13 Asia/Tehran
لە تەقینەوەیەک کە داعش ئەمڕۆ لە ناوچەیەک لە دەڤەری حەسەکە سەربە هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا ئەنجامی دا ژومارێک بریندار بوون
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا و بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئەلعەهد چاودێری مافی مڕۆڤی سووریا سەر بە نەیارانی سووری ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند تافمی تێڕۆڕیستی داعش ماتۆڕ سیکلێتێکی بۆمب ئاخنکراوی لە ناوچەی "هداج" لە دەڤەری باشووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە تەقاندەوە . ئەو تەقینەوەیە کە لە ناوچەی فەرماندەرایەتی حەشیمەتی لاوانی ئەلبکارە سەربە ئەنجومەنی سەربازی دەیر ئەلزوور و سەر بەهێزەکانی دیموکراتیکی سووریا هێزەکانی قەسەد ڕووی دا ژومارێک برینداری لێکەوتەوە .