تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 16:58 Asia/Tehran
  • نوێنەری پەرلەمانی سووریا: پلەوپێگەی ڕاستەقینەی کورد لە مێحوەری خۆڕاگری دایە

یەکێ لە نوێنەرانی کوردی پەرلەمانی سوریا پێداگری کرد : یەکینەکانی پاڕاستنی گەلی کورد لە ئەمریکا پەیرەوی نەکەن ولەگەڵ سوپای سووریا بۆ زاڵبوون بەسەر مەیدانەکانی نەوتی پێشبڕکیی نەکەن ، پلە وپێگەی ڕاستەقینەی کوردەکانی سووریا لە مێحوەری خۆڕاگری دایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا عومەر ئوسی ، لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووریا وتی: ئەمریکا بەرنامەیەکی بۆ پشتیوانی لەکوردەکانی سووریا نیە وکاتێک کە دەوری کوردەکان کۆتایی پێ هات، ئەوان بەردەدەن.

ئەم نوێنەرە کوردەی پەرلەمانی سووریا وتی: کوردەکانی سووریا سەرکەوتنی باشیان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش بەدەس هێناوە ونابێ لە ئەمریکا فەرمانبەریەتی بکەن، چونکە ئەمریکا ئەون وەکوو حوسنی موبارەک وپەرویز موشەڕەف تەنیا دەهێڵێتەوە.

تاقمی بەناو چاودێری مافی مرۆڤی سووریا سەر بە ناڕازیانی سووری وسەقامگیر لە لەندەن پیداگری کرد: شاری ڕەقە ناوەندی پارێزگەی ڕەقە وپێگەی ناوەندی وسەرەکی داعش لە سوریایە ، ڕۆژی سێشەممە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردەکانی سوریا.

نوێنەری کوردی پەرلەمانی سووریا هەروەها لەبارەی مەبەستی ئانکارا لە نێردرانی هێز بۆ پارێزگەی ئەدلیب ، لەباکووری ڕۆژئاوای سووریا ڕایگەیاند : مەبەستی تورکیا لە هاتن بۆ پارێزگەی ئەدلیب، یاسایی کردنی تاقمی ترۆریستی " بەرەی نوسرە" لە ناوخاکی سووریا ودان بەر دەسڕێژی ناوچە کوردنشینەکانە وئەم دەسدرێژیە هیچ پێوەندیەکی لەگەڵ ئاکام وئەنجامی ڕێککەوتنی ئاستانە وبەدی هاتنی ناوچەی بەرکێشە نیە.

تورکیا هێزە سەربازیەکانی خۆی بەبیانوی یارمەتی بۆ جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی کەمکرانەوەی ئاڵوزی لە پارێزگەی ئەدلیب ، لەباکووری ڕٶژئاوای سووریا ناردووە، بەڵام وێنەی بڵاوکراوە پێشان ئەدات کە هاتنی ئەم هێزانە بۆ ئەدلیب  بە هاوئاهەنگی تاقمی ترۆریستی بەرەی نوسرە بووە. وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا زۆر جار ڕایگەیاندووە بەشداری سەربازی تورکیا لە سەرزەویە کانی سووریا نایاساییە.

سەرپەیڤ