تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 10:12 Asia/Tehran
  • خۆبەدەستەوەدانی بەسەدان داعشی لە شاری ڕەققەی سووریا

دوابەدوای ڕزگارکرانی شاری ڕەققە لە سووریا لەچنگ تیرۆریستان، زیاتر لە٤٠٠ کەس لە ئەندامانی داعش خۆیان تەسلیمی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی کەناڵی ئەلحەدەس، شاری ڕەققەی ناوەندی پارێزگای ڕەققەو پێگەی ناوەندی و سەرەکیی داعش لە سووریا، دوێنێ بەتەواوەتی لەلایەن شەڕڤانی کوردی سووریا کۆنترۆڵ کرایەوە.

بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرەکانی هاوپێوەند بە ڕەققە، پاکتاوکرانی ئەو شارە لەمین و بۆمبە نەتەقیوەکان، بەشیوەی بەربڵاو دەس پێ بووە.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر(١٦ی ئۆکتۆبر) ڕاگەیێندرابوو، نزیک بەسەتا ٩٠ی شاری ڕەققە لەچنگ داعش ڕزگار کراوەو هەمووی ئەو داعشییانەی لەو شارەدا ماونەتەوە، لەنەخۆشخانەو وەرزشگای ئەو شارە جێگیرن.

هێزەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا کە داگری هێزی کوردو عەرەبن، لە ژۆئەنی٢٠١٧وە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی ڕەققە لەبوونی تیرۆریستانی داعشیان دەسپێکردبوو.

رەققە، یەکەم شاری مەزنی سووریا بوو کە لەساڵی٢٠١٤دا کەوتە دەست داگیرکەرانی تیرۆریستی داعش و کرابوو بە ناوەندێک بۆ سەرکردایەتی هەوڵە تیرۆریستییەکان و جم و جۆڵەکانی داعش لە دەرەوە.

سەرپەیڤ