تشرینی یه‌که‌م 20, 2017 17:21 Asia/Tehran
  •  پێشڕەوی  ئەرتەش و خۆڕاگری بەرەو  گەورەترین  کێڵگەی نەوتی سووریا ، هەڵاتنی سەرکردەکانی داعش بەرەو تورکیا

ئەرتەشی سووریا و هێزەکانی خۆڕاگری توانیان دوای ڕزگار کردنی شارۆچکەی ئیستراتژیکی " زیبان " لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتیی پارێزگای دەیر ئەلزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆیان بگەیین بە نزیکی کێڵگەی گەورەی نەوتیی " ئەلعەمەر " .

 بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  ڕۆژی هەینی هەواڵدەریی  فارس  ، هێزەکانی سووری  دوای   دامەزراندنی  پردی سەر ئاویی  لە ڕۆژهەڵاتی  ڕووباری  فورات  پێشڕەویان کرد   و لە هەوڵ دان کونتڕۆڵی مەیدانی  نەوتیی ئیستراتژیکی  " ئەلعەمر " بگرنە دەس و پاشان  بەرەو   ڕۆژهەڵات  واتە   سنوورەکانی  ئێراق   وەڕێ کەون . 

هێزەکانی  سووری هەروەها  ئوپراسیونی  سەربازی  خۆیان  لە میحوەری  باشووریی  لە سنوروەکانی  ئێراق بەرەو   شاری بوکەمال   لە  دەڤەری  باشووری  دەیر ئەلزوور  سەرلە نوێ   دەست پێکردەوە .  

هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە   تاقمی ناسراو بە چاودێری مافی مڕۆڤی سووریا  جێگیر لە لەندەن   بە پشت بەستن بە زانیاریەکانی سەرچاوە ئاگادارەکان ڕاپۆڕتی دا   زۆرێک  لە فەرماندەرانی  داعش توانیان بەرەو خاکی  تورکیا هەڵبێن .

بە پێی  بەڵگەکان  ژۆمارێک   لە سەرکردەکانی  داعش بە شاروومەندایەتیی  سووری  و بیانی  ئەم دواییە  لە ناوچەکانی  ئامادە بوونی  خۆیان  لە پارێزگاکانی  ڕەقە و دەیر ئەلزوور بەرەو ناوچەکانی  ژێر کونتڕۆڵی تورکیا  لە  دەڤەری  باکوور  و باکووری  ڕۆژهەڵاتی  پارێزگای حەڵەب   گوێزرانەوە  و لە وێیەوە  بە تێپەڕ بوون  لە  کەرتی  سنووریی  خۆیان گەیاندە  تورکیا .

بە پێی  ڕاگەیندرانی  چاودێری مافی مڕۆڤ  کاری گواستنەوەی  سەرکردەکان  و ئەندامانی داعش  لە پارێزگای حومس  دەیر ئەلزوور  لە ڕێگای   دانی بەرتیل  لە نێوان بیست تا سی  هەزار  دۆڵاری  ئەمریکایی  ئەنجام دراوە .

سەرپەیڤ