تشرینی یه‌که‌م 20, 2017 19:51 Asia/Tehran
  • ئیمزاکرانی یادداشتی تەبایی هاریکاری سەربازیی نێوان ئێران و سوریا

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئێیسلامیی ئێران و سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی سوریا ، یادداشتێکی لێک گەیینیان بۆ پەرەی هاریکاریی سەربازیی دوو وڵات ئیمزا کرد .

 بە پێی راپۆرتی ئەلعالەم ، ئەم یادداشتە لە کۆتایی سەردانەکەی سەرداری سەرلەشکەر موحەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و ژەنەڕاڵ عەلی ئەییوب سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی سوریا لە دمشق ئیمزا کراوە .

ئەم یادداشتە لێک گەیینە ، بریتیە لە پەرەی هاریکاریی لە بوارەکانی راهێنان ، گوڕینەوەی زانیاری و ئەزموونی جەنگی ، گواستنەوەی تەکنولۆژیا ، بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم ، و بەهێز کردنی سەقام و ئاسایشی ناوچەکە .

سەرۆکی ئەرکای هێزە چەکدارەکای ئێران روژی سێشەممە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هاریکاریی بەرگری و سەربازیی ئێران وسوریا و بەردەوام کردنی هاریکاریی دوو وڵات بۆ نەهێشتنی ترۆریسم لە سەرووی شاندێکی سەربازیی گەیشتە دمشقی پێتەختی سوریا .

سەرلەشکەر باقری لە سەردانی دمشق چاوی کەوت بە بەشار ئەسەد سەرۆک کومار ، فەهد جاسم فەریج وەزیری بەرگری و عەلی ئەییووب سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ئەرتەشی سوریا .

سەرپەیڤ