تشرینی یه‌که‌م 23, 2017 18:52 Asia/Tehran
  • پیداگری کاربەدەستی سووری لەسەر پێویستی هاتنی سوپای سووریا بۆ ڕەقە

وەزیری زانیاری گەیاندنی سووریا ڕایگەیاند دەوڵەتی ئەم وڵاتە کاتێک ڕەقە لەباکووری سووریا ، بەئازاد کرا ودەزانی کە سوپای سووریا چووە ناو ئەو شارە.

شاری رەقە ناوەندی پارێزگەی ڕەقە وبنکەی ناوەندی وسەرەکی تاقمی ترۆریستی داعش لە سووریا ، حەفدەی ئۆکتۆبەری دووهەزارو حەفدە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی تۆکمە تەواوی هێزەکوردە سووریەکان. " محەممەد ڕامیز تەرجمان" وەزیری هەواڵگری سووریا ئەمڕۆ دوشەممە لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەری سپۆتنیک وتی: دەوڵەتی سووریا تەنیا زەوی گەلیک کە هێزەکانی سوپای سووریا چوونەتە ناوی وئاڵای نیشتمانی ئەم وڵاتەیان لەسەر بیناکانی ئەو شارە هەڵواسیوە ، بە ناوچەی ئازاد کراو دەزانێ. وەزیری هەواڵگری سووریا وتی: چوونەدەری ئەندامانی داعش لە رەقە ، کاریکی ئەرینی بووە، بەڵام زەروری یە کە هێزەکانی سووریا بچنە ناو ئەم شارە وداعش یا هەرکام لەڕێکخراوەکان یا تاقمە ترۆریستەکانی تر لەو دەرباز بن. محەممەد ڕامیز تەرجمان " وتی : کەسانێک لەئارا دان کە لەدووی لە ناوبردنی سەرکەوتنی ڕەقەن وگەڵاڵەیەک کە لەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا یا وڵاتانی تر لەمەڕ ئاوەدان کردنەوەی شاری ڕەقە یا شوێنەکانی تر هاتە ئاراوە، بەدەر لە ئیرادەی دەوڵەتی سووریایە. وەزیری هەواڵگری سووریا هەروەها هاتنی هێزەکانی سەربازی تورکیا بۆ شاری ئەدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا وئامادە بوونی  سەربازانی ئەمریکا یی لە ئەلتەنیف وبڕیک لە ناوچە سنووریەکان بە دەسدرێژی ئاشکرا زانی کە بنپێکردنی دەسەڵاتدارەتی سووریا ، یاساو ڕێسای نێودەوڵەتی وبەدەر لەچوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی جڤێنی ئاستانە یە.

سەرپەیڤ