تشرینی یه‌که‌م 26, 2017 18:08 Asia/Tehran
  • پوتین: پتر لە سەدی نەوەدی خاکی سووریا ڕزگار کراوە

سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕزگارکرانی پتر لە سەدی نەوەدی خاکی سووریا لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی پشتڕاست کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕیانۆڤیستی، ڤیلادیمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ کاربەدەستانی باڵاو دادئەستێنەکانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: ئێستاکە پتر لە سەدی نەوەدی خاکی سووریا لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان ڕزگار کراوەولەشکریانی ڕووسی لە هەڵمەتی دژی تیرۆریستیی خۆیاندا ئەوپەڕی هەوڵیان داوە هەتا ڕەوشتەکە بگۆڕن.

ڤیلادیمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیا  وتیشی: خەباتی دژی تیرۆریستان کە زۆریش پڕچەک و تەیارن و مەشقی پێویستیان پێ کراوەو سەرچاوەی دراڤیی زۆرو زەبەنیشیان لە بەر دەست دایە، دەربڕی  بەرز بوونەوەی ئاستی تواناییەکانی هێزی ئاسمانیی ڕووسیایە.

سێرگەیی شویگۆ وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا پێشتر ڕایگەیاند بوو کە تاقمی تیرۆریستی داعش ئێستاکە کەمتر لە سەدی پێنجی سەرزەوییەکانی سووریای بە دەستەوە ماوە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی  گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە .

ڕووسیا لە سپتامبەری ساڵی دووهەزارو پانزەوە بە پێی داخوازیی دەوڵەتی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا هەڵمەتی ئاسمانیی لەم وڵاتەدا دەست پێ کردووەو هێزەکانی سووریا بە یارمەتیی هێزەکانی تەوەرەی خۆڕاگری و ڕووسیا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییەدا توانیویانە زەبری قورس لە تیرۆریستان بوەشێنن.

 

 

 

سەرپەیڤ