تشرینی دووه‌م 04, 2017 11:33 Asia/Tehran
  • ڕوسیا ، مۆڵگەی داعشی لە سوریا مووشەکباران کرد

ڕوسیا لە ئاسمان و دەریاوە ، مۆڵگەکانی تاقمی ڕەشەکوژی داعشی لە پارێزگەی " دەیرۆزووری سوریا " مووشەک باران کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، وتە بێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، بمب هاوێژەکانی ستراتژیکی Tupolev-22 M3(تۆپۆلۆف- ٢٢ ئیم ٣) ڕۆژی هەینی بۆ سێیەم ڕۆژی بەردەوام ناوەندەکانی تاقمی ترۆریستی داعشیان لەشاری ئەلبووکەمال لە ستانی دەیرۆزوور، رۆژهەڵاتی سوریا داوەتە بەر ئامانجی خۆیان دا .

ژەنەرال " ئیگۆر کۆناشینکۆف" وتیشی، ژێر ئاویی " کۆلپینۆ" ی ڕوسیا یش لە دەریای ناوەڕاست چەند مووشەکی بەرەو مۆڵگەکانی داعش لە دەیرۆزوور هاویشت . وتە بێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا وتیشی، لەم پەلامارە مووشەکییەدا، ناوەندەکانی فەرماندەری، ترۆمبیلەکانی زرێی، مەتەڕێزەکان و هەممارەکانی چەک و تەقەمەنیی ئەندامانی داعش لە ناو چوون .

سەرپەیڤ