تشرینی دووه‌م 04, 2017 13:50 Asia/Tehran
  •  دیدار و چاوپێکەوتنی کاربەدەستی پایەبەرزی ئەمریکا لەگەڵ ناوەندی ئاسایشی نیشتمانی سوریا لە دیمەشق

یەکێ لە کاربەدەستانی پایەبەرزی ئەمریکا بۆ یەکەم جار لە دەستپێکرانی قەیرانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە لەگەڵ سەرۆکی ناوەندی ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە لە دێمەشقی پێتەختی سوریا دیدار و وتووێژی کردووە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی شەوی شەممەی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە رۆیتێرز، کاربەدەستی پایەبەرزی ناوچەیی و سەر بە دەوڵەتی دیمەشق   ڕایگەیاند  کاربەدەستێکی پایەبەرزی ئەمریکایی حەوتەی ڕابردوو لەگەڵ " عەلی مەملوک" سەرۆکی ناوەندی ئاسایشیی نیشتمانی سوریا لە دیمەشق دیدارو لە بارەی پرسە ئاسایشییەکان لە وان ئەمریکاییە بزربووەکان لە سوریا دا وتوویژی کردووە .

   بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە: ژمارێک لە هۆکارانی ئاژانسی ئیتڵاعات ی ناوەندی ئەمریکا ، سی ئای ئەی لە ڕیزی بزربووانن لە سوریا دا .

  کاربەدەستی پایە بەرزی ناوچەیی و سەر بە  دەوڵەتی دیمەشق بە بێ ئاماژە بە ناوی  ئەو کاربەدەستە ئەمریکاییە وتی: ئەو دیدارە لەگەل کاربەدەستی سوری هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام دیمەشق چ متمانەی نییە بە هەڵوێستی ئەمریکا . بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئەو  کاربەدەستە ئەمریکاییە  لە رێگای لوبنانەوە سەردانی دیمەشقی کردووە .  لە درێژەی قەیرانی سوریا ، ئەمریکا وێرای پشتگریی لە نەیارە چەکدارەکانی دەوڵەتی یاسایی " بەشار ئەسەد" ، چەک وچۆڵی پێویستی بەرهەڵستکارانی سوریایی دابینکردووە .

 " ڕێکس تیلێرسۆن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا حەوتەی ڕابردوو بە دووپاتکردنەوەی هەڵوێستە پڕ وپووچەکانیی کۆشکی سپی  لەبارەی کشانەوەی " بەشار ئەسەد"  سەرۆک کۆماری سوریا لە دەستەڵات ئیدعای کرد: " تەنیا پرسی بەرباس  شێوەی کۆتایی دانە بەو حوکم فەرماییە".

 

سەرپەیڤ