تشرینی دووه‌م 10, 2017 08:44 Asia/Tehran
  • فەیسەڵ میقداد: داعش تەواو هەرەسی هێناوە و ئیتر گەڕانەوەی گونجاو نییە

جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا بە ئاماژە بەوەی کە ڕزگار کردنی ناوچەی بوکەمال سەرکەوتنی هەموو خەباتکارانە بە سەر تیرۆریزم، وتی: گرووپی تیرۆریستیی داعش تەواو هەرەسی هێناوە و ئیتر گەڕانەوەی گونجاو نییە.

فەرماندەرێتیی گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەی ڕزگار کردنی شاری بوکەمال لە پارێزگەی دەیروزور (ڕۆژهەڵاتی سووریا) ڕایگەیاند؛ شاری سەرسنووریی بوکەمال لە سووریا ١٢٠ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە کە نزیکەی سێ ساڵ لە ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستانی داعشدا بوو. ئەم شارە وەکوو دوایین بنکەی سەرەکیی هێزەکانی داعش لە سووریا دەهاتە ئەژمار.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا)؛ فەیسەڵم میقداد" ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێ و ڕەسمی ماڵاوایی کردنی باڵیۆزی پاکستان لە دیمەشق بە ئاماژە بەوەی کە سووریا  شانازی دەکات بە سەرکەوتنەکانی خۆی و هەروەها هەموو ئەو وڵاتانەی کە پشتی گەل و دەوڵەتی سووریایان لەو شەڕی دژ بە تیرۆرە بەر نەدا، وتیشی: پاکستان بە ناردنی باڵیۆزی دانیشتوو لە دیمەشق ئەویە سەلماند کە لە شەڕی دژ بە تیرۆریزمدا پاڵپشتی سووریایە و نەکەوتۆتە بن کاریگەریی هەڕەشە و گوڕەشەکانەوە.

"ئەتهەر حسێن بوخاری" باڵیۆزی پاکستانیش لەم ڕێ و ڕەسمەدا بە ئاماژە بە پێوەندیی قووڵی و مێژوویی نێوان سووریا و پاکستان وتی: دوو وڵات لە هەموو بوارێکدا هاوکاریی باشیان لە ئاراستەی قازانج و بەرژەوەندییەکانی دوو گەل هەیە.

سەرپەیڤ