تشرینی دووه‌م 10, 2017 12:06 Asia/Tehran
  • پەلاماری بە گوللە هاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر پێتەختی سووریا

بە هۆی پەلاماری بە گوللە هاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر دیمەشقی پێتەختی سووریا و دەڤەری ئەم شارە، ١٤ کەسی مەدەنی بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) ؛ ژێدەرێکی سەر بە ناوەندی فەرماندەرێتیی پۆلیسی پارێزگای دیمەشق وتی: گرووپە چەکدارەکانی سەقامگیر لە هەندێ ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵات لە دەڤەری دیمەشق، ڕۆژی پێنجشەممە بە تەقاندنی پێنج گوللە هاوەن، بۆ ناوچەی ئەسەد لانیکەم سێ کەسی مەدەنی بریندار بوون کە دوو کەسیان منداڵن.

ئەم ژێدەرە وتیشی: لەم پەلامارەدا زەبر و زیانی قورس لە ژمارێک ماڵی ناوچەی "ئەسەد" کەوت.

هەروەها ژێدەرەکانی پۆلیسی دیمەشق ڕایگەیاند؛ گەڕەکی کەشکوول لە ناوچەی "جێرمانا"یش وەبەر دوو گوللە هاوەنی گرووپە چەکدارەکان کەوتووە و زەبری قورسیش کەوتووە لە چەن بینا و باڵاخانەی ئەو گەڕەکە.

گرووپە چەکدارەکان بە تەقاندنی دوو گوللە هاوەن بەرەو گەڕەکی "شاغوور" لانیکەم دوو کەسی مەدەنییان بریندار کرد و زەبر و زیانیش لە بیناکەی مزگەرتی ئەحمەر کەوتووە.

گرووپە چەکدارەکان هەروەها ئێوارەی پێنجشەممە بە تەقاندنی گوللە هاوەنێک بەرەو باڵاخانەیەک لە ناوچەی "عەباسییەن"ی دیمەشق لانیکەم ٩ کەسی مەدەنییان بریندار کرد.

لەو کاتەوە کە ڕێککەوتنامەی دانانی ناوچەی کەم کێشە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە مانگی ژولایی ڕابردووە مۆر کراوە، گرووپە تیرۆریستی و چەکدارەکان بە مووشەک و گولەهاوەن لەو ناوچەوە بەرەو دیمەشق و دەڤەری ئەم شارە تەقە دەکەن و بەردەوام ئەو ڕێککەوتننامەیان مۆر کردووە.

سەرپەیڤ