ڕزگار کرانی گوندی "ڕاشدیە" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی حەلەبی سووریا
سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا ، گوندی ڕاشدییەیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی حەلەبیان لە گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە وەرگرتۆتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا)؛ لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە بە بەشداریی سوپای سووریا و هێزەکانی خۆڕاگریی ئەنجام درا، ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستانی بەرەی نوسرە کوژران و و یان بریندار بوون، هەروەها دەست گیرا بە سەر ڕادەیەکی زۆر چەک و چۆڵ و کەرەستەی جەنگیی ئەم تیرۆریستانە.
سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا لە ٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ـەوە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاویان بۆ پاکتاو کردنی باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب و باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای "حەماه" لە بوونی تیرۆریستانی بەرەی نووسرە و تیرۆریستانی دیکە سەر بەوان دەست پێ کردووە.
هەروەها ژێدەرەکانی سەر بە نەیارانی دەوڵەتی سووریا ڕایانگەیاندووە کە ٣٠٠ هێزی سوپا و هێزی جەماوەریی سووریا لە پارێزگاکانی "دەرعا" لە باشوور و "حەماه" لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە سەقامگیر بوون.
ئەم ژێدەرانە وتیشیان: گواستنەوەی هێزی سەقامگیر لە پارێزگای دەرعا بە ئۆتۆمبیلی تەیار بە ڕەشاش بۆ پارێزگای حەماه ئەنجام دراوە.