تشرینی دووه‌م 11, 2017 13:51 Asia/Tehran
  • ڕووسیاو بەدرۆخستنەوەی پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر کاروانی ئۆتۆمبیلەکانیان لە سووریا

پێگەی ئاسمانیی حەمیمیم ناوەندی جێگیرکرانی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا، ئیدیعای تیرۆریستان لەمەڕ هێرشکردنەسەر کاروانی ئۆتۆمبیلە ڕووسییەکان لە سووریای بەدرۆخستەوە.

وتەبێژی پێگەی ئاسمانیی حەمیمیم ئەمڕۆ شەممە وتی: هیچ چەشنە هێرشێک نەکراوەتە سەر هێزە ڕووسییەکان لە پارێزگای لازقییە و پێگەی حەمیمیم لەباری ئاساییدا چالاکی ئەنجام دەدات.

هەواڵدەریی سپۆتنیک ئەو هەواڵەی بەگێڕانەوە لە قسەکانی وتەبێژی پێگەی ئاسمانیی حەمیمیم و بێ ئاماژە کردن بە ناو و پلەی سەربازی ناوبراو ڕاگەیاند.

میدیا ڕووسییەکان ئەمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند: شەڕخوازانی گرووپی تیرۆریستی«حیرت تحریر الشام» هەواڵی هێرش کردنەسەر کاروانی ئۆتۆمبیلی هێزە ڕووسییەکان لەنزیک پێگەی حەمیمیان بڵاو کردەوە.

رۆژنامەی ئیزۆستیا لەوبارەوە نووسی: کەسێکی خۆکوژ بە ئۆتۆمبیلی هەڵگری ماددەی تەقینەوەیی هێرشی کردەسەر ئۆتۆمبیلەکانی هێزی ڕووسیا وئۆتۆمبیلەکەی تەقاندەوە.

لەهەمان کاتدا ماڵپەڕی رۆژنامەی ڕووسی گازێتا بەگێڕانەوە لە سەرچاوەکانی سوپای سووریا نووی: تەقینەوە لە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای ڕووسیا لە سووریا بەڕاست ڕووی داوە بەڵام پەلاماری تیرۆریستی نەبووەو تەنیا مەخزەنێکی بەنزینی سەر یەکێک لەتانکەکان تەقییەوە کە بریندار و کوژراوی لێ نەکەوتەوە.