تشرینی دووه‌م 11, 2017 18:23 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی پوتین وترامپ لە بارەی بەیان نامەی سووریا بە پیداگری لەسەر چارەسەر کرانی سیاسی قەیران

ڕێبەرانی ڕووسیا وئەمریکا لە بارەی بەیان نامەیەکی هاوبەش لە بارەی سووریا ڕێککەوتن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، بەگیڕانەوە لە سکای نێوز ، دونالد ترامپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا وڤیلادێمیر پوتین ، هاوتای ڕوسی ئەو ئەمڕۆ شەممە لەسەر بەیان نامەی سووریا ڕێککەوتنیان کرد. ئەم بەیان نامەیە  لەسەر یەکگرتووویەکدەنگ کردنی هەوڵەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تاقمی ترۆریستی داعش.پێ دادەگرێ  دوولایەن هەروەها لەسەر گرینگایەتی ناوچە کەم کێشەکان وەکوو ڕێگا چارەی کاتی هەتا گەیشتن بە ڕیکاری هەمیشەیی لە بارەی سووریا پیداگریان کرد. پوتین وترامپ هەروەها لەبارەی پێویستی درێژەی کاناڵەکانی پێوەندی چالاک لە نێوان دوو وڵات رێککەوتن وپیداگریان کرد، ڕێکاری سەربازی بۆ سووریا لە ئارادانیە . پوتین وترامپ هەرلەوحاڵەدا لە گشت لایەنەکانی سووریا داوایان کرد لە وتووێژەکانی ژنێڤ بەشداری بکەن. ئەمە لەحاڵیکدایە کە پێشتر هەواڵدەری ئاسوشێتید پرێس لەم بارەوە ڕاپۆرتی دابوو ، دوناڵد ترامپ لەدووی ڕێککەوتنێکدایە لەگەڵ ڕوسیا کە داگری سێ بڕگەی درێژەکردنەوەی ڕێککەوتنی " پێشگیری هەڵس وکەوت" لە ڕٶژهەڵاتی سووریا، بەهێزکردنی ڕێککەوتنی ناوچە کەم کێشەکان ودەسپێکرانی وتووێژەکانی سیاسی لە ژنێڤ بە چاوەدیری نێودەوڵەتی بۆ جێ بەجێ کرانی بڕیارنامەی بیست ودوو پەنجاو چواری ئەنجومەنی ئاسایشە.