تشرینی دووه‌م 12, 2017 10:16 Asia/Tehran
  • تاوانکاری نوێی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە سوریا/کوژرانی دە کەسی سیڤیل

دە کەسی سیڤیل لە پەلاماری شەوی یەکشەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بەناو نێودەوڵەتی دژە داعش لە ژێر فەرمامندەیی ئەمریکا بۆسەر دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فڕۆکەجەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکا ئوتوموبیلێکی فریاگوزاریان لە گوندی دعیجی لە پارێزگەی دەیروزوور  داوەتەبەر پەلامار  .

لەم پەلامارە هەموو دە سەرنشینی ئەم  ئوتوموبیلە کوژران.

یەکەمی ئوکتوبەری ساڵی 2017ش  بیست و دوو شارومەندی سوری لەپەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی  بۆسەر دەیروزوور کوژران و لە خاک و خوێن دا گەوزێندران.

سەرپەیڤ