روسیا : بووکەمال تەسلیم نەبووە
فەرماندەریی هێزەکانی روسیا لە سوریا ئیدعای داعش و هەندێ سەرچاوەی عەرەبی لە برەی چوونەدەری هێزە سوریەکان لە شاری سووریی بوکمال و تەسلیم بوونی ئەم شارەی رەت کردەوە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی سپۆتنیک ، رێکخراوی ترۆریستیی داعش و هەندێ سەرچاوەی عەرەبی رۆژی یەکشەممە بانگەشەیان کرد که یه کینه کانی ئه رته شی سوریا شاری بوکه مال له نزیک سنوری عێراقیان بە جێ هێشتووە و ئەم شارە بۆجارێکی دیکە کەوتووەتەوە دەست داعش .
ناوەندی فەرماندەریی هێزەکانی روسیا لە سوریا لە بەیاننامەیکدا وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەم بانگەشەیە رایگەیاند : ئیددعاکانی داعش لەمەڕ چوونەدەری هێزە سوریەکان لە بوکەمال پڕۆپاگەندەی بێ بنەمایە و ئامانجی بەرزکردنەوەی ورەی ترۆریستانە .
ئەم بەیاننامەیە دەشڵێ : شاری بووکەمال لە رۆژی هەینیەوە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئەرتەشی سوریا و میلیشیاکان و هێزە خۆبەخشەکان دایە و ئەرتەشی سوریا لە سەروبەندی پاکتاوکردنی بە تەواوەتی شارەکە و ناوچەکان و دەوربەرییەتی .