تشرینی دووه‌م 13, 2017 21:08 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا، دوو ئاوایی لەباکووری رۆژهەڵاتی حەمای ڕزگار کرد

سوپای سووریا و هێزە خۆڕاگرە ئیسلامییەکان لە ئۆپراسیۆنێکدا توانیان دوو ئاوایی دیکە لەباکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەما لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە لەچنگ گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە رزگار که ن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرچاوە مەیدانییەکان لە سووریا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند، لەو ئۆپراسیۆنەدا دوو ئاوایی "حسناوی" و"ابولغر" لە حەما، کەوتە دەست سوپای سووریاو هێزە خۆڕاگرە ئیسلامییەکان.

سوپای سووریا لە٢٥ی ئۆکتۆبری٢٠١٧وە بەپاڵپشتی هیزە خۆڕاگرە ئیسلامییەکان ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی بۆ پاکتاوکردنی باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەڵەب و باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەما لەبوونی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە دەس پێ کردووە.

سوپای سووریاو هێزە خۆڕاگرە ئیسلامییەکان تائێستا بە پاکتاوکردنی چەند ئاوایی وشارۆچکە توانیویانە پشتێنی هێمنی دەورووبەری جاددەی"اثریا"-"خناصر"ی وەک بەشێک لە تەنیا ڕێگای پەیوەندیی حەڵەب هەتا١٥کیلۆمیتر پەرەپێ بدات.

لەهەمان کاتدا، سەرچاوە هەواڵییەکان ، ڕایگەیاند، سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی توانیان بەشگەلێکی بەرفراوانی ناوچەی حەویجە قاتع لەباکووری شاری دێرەزوور لەڕۆژهەڵاتی سووریا، کۆنترۆڵ بکەنەوە.

سوپای سووریا ئۆپراسیۆنەکەی بۆ دابین کردنی ئاسایشی جاددەی سەخنە-دێرەزوور بەردەوام دەکا.

شاری ستراتژیکی دێرەزوور پتر لە سێ ساڵە لە گەمارۆی گرووپی ڕەشەکوژی داعشدابوو کە بەیارمەتی سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی ئەو شارە سێی نۆڤمبەری٢٠١٧ بەتەواوەتی لەبوونی تیرۆریستانی داعش پاکتاو کرا.

سەرپەیڤ