ئێمیل لەحود: کەسانێ کە لە سوریا شکستیان هیناوە بە دوای نانەوەی "فیتنە"لە لوبنان دان
سەرۆک کۆماری پێشووی لوبنان گوشارەکانی ئەمدواییەی سەر وڵاتەکەی بە فەرمانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی و ژمارێک لە وڵاتانی لێواری کەنداوی فارسەوە زانی و وتی: کەسانێ کەلە سوریا شکستیان هێناوە بە دوای نانەوەی " فیتنە"لەلوبنان دان .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، " ئێمیل لەحود" رۆژی سێی شەممە لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی دەنگ وباسی "ئەلمەیداین" لە اکردانەوە بە کشانەوەی " سەعد حەریری" لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە عەرەبستان جەختیکرد رژیمی ئالی سەعوود " حەریری" ناچار بە کشانەوە کردووە .
" سەعد حەریری" چوارەمی نۆڤەمبەر لە درێژەی بەیاننامەیەک کەلە ریاز، پیتەختی عەرەبستان خۆیندییەوە لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان وازی هیناوە . زۆرێک لە کاربەدەستانی لوبنانی و هەروەها کارناسەکان بروایان وایە کشانەوەی حەریری لە ژێر گوشاری عەرەبستان و بەمەبەستی زەبر وەشاندن لە حیزبوڵڵا لە ناوەوە ودەرەوەی لوبنان ئەنجام دراوە .
حیزبوڵڵا لە نێوان چین وتویژە جۆر بە جۆرەکانی خەڵکی لوبنان خۆشەویستە. جگە لەوە حیزبوڵڵا بەردەوام لە رێگای پاراستنی سەروەری و یەکپارچە بوونی لوبنان هەنگاوی ناوە و هەر لەم جووار چێوەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو وڵاتە دژی ترۆریستانێک کە تەوەری ئەمریکایی- سەعووودی - زایۆنیی لاگریان لێوە دەکات لە لوبنان و سوریا شەڕدەکات . کردەوەیەک کە بە هیچ کلۆجێ ئەمریکا، عەرەبستان و ڕژیمی زایۆنی پییان خۆش نییە .