بەشارئەسەد: ئامانجی قەیران نانەوە لە سوریا، دواکەوتوو ڕاگرتنی وڵاتانی ناوچەیە
سەرۆکی سوریا شەوی چوارشەممە پێداگری کرد: ئامانج لە قەیران نانەوە و شەڕ لە سوریا ، دواکەوتوو ڕاگرتنی وڵاتانی ناوچەیە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەشار ئەسەد لە کۆبوونەوەی بەرەنگار بوونەوەی هاوپەیمانیی ئەمریکی - زایۆنیستی - دەمارگرژ و داکۆکی لە خۆڕاگری گەلی فەلەستین، لە دیمەشق هەروەها وتیشی: دوژمنان ئەیانەوێ وڵاتانی ناوچە لە خزمەتی بەرژەوەندی دامەزراوەکانی ماڵیی وڵاتانی گەورەی بن کۆنترۆڵی ئەمریکا بن .
لەم کۆبوونەوەیە نوێنەرانێک لە پارت و کەسایەتییەکانی نەتەوەیی سوریا، لوبنان، فەلەستین، یەمەن، ئەردەن، میسر، ئێراق، ئەلجەزایر، بەحرەین و موریتانی ئامادەبون.
ئەم کوبوونەوەیە ئەمڕۆ چوارشەممەش درێژەی دەبێت.
قەیران لە سوریا لەساڵی 2011 بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمەکانی تیرۆریستی کەلەلایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوپەیمانانی ناوچە بەقازانجی واشینگتۆن و ڕژێمی زایۆنیستی داکوکییان لێ دەکرێت، دەست پێکراوە.
هێزی سوری بە یارمەتی هێزی میحوەری مقاومە لە مانگەکانی ڕابردوو توانیان زەبرێکی قورس لە تیروریستان بدەن.