• بەرپەرچ درانی پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر بنکەی سوپای سوری لە حەرستا

یەکەی سوپای سوریا ڕۆژی سێ شەممە هەوڵی تاقمە تیرۆریستییەکان بۆ دزەکردنەنێو بنکەی سوپا لە حەرستا لە دوو ناوچەی دوما یان بێ ئەنجام کرد و دەیان کەس لەوانیان کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی  ڕەسمیی سوریا  سانا  ،   تاقمەکانی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە، جەیشولئیسلام  و فیلق رەحمان  لە ناوچەکانی دوما  ئامادەن و  گەڕەکەکانی  ئاوەدان  بە مووشەک و گوللە هاوەن  دەدەنە بەر پەلامار  .

یەکەی سوپای سوریا  بە پشتیوانی هێزی خوڕاگری   و لە درێژەی بەرەنگار بونەوەی تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە، گوندی سەرحا قەبلیەیان  لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەما لە ڕۆژاوای سوریا ، ئازاد کرد  .

سوپای سوریا لە 25ی  ئوکتوبەرەوە بە پشتیانی  هێزی خۆڕاگری ئیسلامی ، ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان بۆ پاکتاوکردنی باشووری ڕۆژهەڵاتی حەڵەب و باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حەما دەست پێکردووە و تائێستا بە بنیات نانی  چەند گوند وشارۆچکە توانیویانە، پشتوێنی هێمنی دەورووبەری جاددەی  ئەسەریا  - خەناسر  وەک بەشێک لە تەنیاڕێگای پێوەندیی حەڵەب  هەتا پازدە کیلومەتر پەرە پێ بدەن  .

Nov 15, 2017 09:57 Asia/Tehran
بۆچوونت