تشرینی دووه‌م 15, 2017 16:33 Asia/Tehran
  • داکۆکی رێکخراوی نەتەوەکان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئازاد لە سوریا

رێکخراوی نەتەوەکان داکۆکی کرد لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئازاد لە سوریا و بە بەشداری کردنی هەموو چین و توێژەکانی جەماوەری ئەم وڵاتە .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت چاپی لەندەن ، ئەمریکا و روسیاش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داکۆکیان کرد لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و شەفاف لە سوریا بە چاوەدێریی رێکحراوی نەتەوەکان .

پێداگری لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئازاد لە سوریا بە چاوەدێریی رێکخراوی نەتەوەکان لە کاتێک دایە کە زۆرێک لە دانیشتوانی سوریا کە ژماریان بەر لە دەسپێکی شەڕەکە 22 ملیۆن کەس بووە ، بە هۆی شەڕەوە لە ناوچە جیاجیاکانی دونیا ، بڵاو بوونەوە .

بە پێی ئاماری کۆمیساریای باڵای رێکخراوی نەتەوەکان پێنج ملیۆن و سێسەد هەزار شارومەندی سوریایی بە هۆی شەڕەوە ڕوویان کردووەتە وڵاتانی دراوسێ و نزیکەی سێ ملیۆن شارومەندی سوریاییش لە تورکیان .

بەرلەوە باس و مشتومڕ لە بارەی هەڵبژاردنەکەی سوریا بە چاوەدێریی رێکخراوی نەتەوەکان بە دەرچوونی بڕیارنامەی 2254 لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشەوە جەختی لەسەر کرا بەڵام بە هۆی ئامادەبوونی ترۆریستانی داعش و درێژەی قەیران لەم وڵاتە جێبەجێ نەکرا .