تشرینی دووه‌م 15, 2017 19:00 Asia/Tehran
  •  جیایی وتە بێژی تورکەمانەکانی

وتە بیژی تاقمی ناسراو بە " هێزەکانی دیمۆکراتیکی سوریا" لەو گرووپە جیابوونەوە و ڕۆێشتە تورکیا .

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی فارس؛ "تەلال سڵۆ" وتە بیژی تاقمی ناسراو بە "هێزەکانی دێمۆکراتیکی سوریا" کە زۆرتری هێزەکانی کوردن و ئەمریکا لایەنگرییان لێوە دەکات ، لەو گرووپە جیابۆتەوە . سەرچاوە ئاگادارەکان دەلێن تەلال سڵۆ  لەبەر زانیارییگەلێک کە لەبارەی کوردەکان لە دەستی دایە، بۆ تورکیا بایخێکی زۆری هەیە . 

" ئەبووئەلفاروق" لە سەرکردەکانی ترۆریستی بەرهەڵستکاری سوریا وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاندکە ئەم ،مەسەلەیە بەهەماهەنگی گرووپەکانیی بەشداری ئۆپەراسیۆنی "قەڵغانی فورات" ئەنجام دراوە.

 سەرچاوەکانی سەربە بەتاقمی ترۆریستی " سوپای ئازاد" لە باکووری حیڵەبیش ڕایانگەیاندووە کە دەزگەی شۆڤاری تورکیا ئەوی چەند کاتژێر دوای جیابوونەوەی لە هێزەکانی دێمۆکراتیک ڕاگواستووە بۆ ئەو وڵاتە.

 لەبەر بەڕەگەز تورکەمان بوونی سەلو،  دەزگەی شۆڤاری تورکیا  لە پرۆسەی جیا بوونەوەی دا ڕۆڵی گرنگی بووە .  تەلال سەلو پێشتر فەرماندەری گرووپی ناسراو بە «لواء السلاجقة» بووە کە چوار ساڵ لەمەو بەر بە پشتگری تورکیا پیکهاتبوو.

دوای جیایی تەلال سەلو لە هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک " ڕێدۆر خەلیل" جارێکی تر فەرماندەری گشتی هێزەکانی دێمۆکراتیکی گرتە دەست خۆیەوە .