تشرینی دووه‌م 16, 2017 21:25 Asia/Tehran
  • پێداگریی سوریا لە سەر هاوکاریی بەغدا و دیمەشق بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکان

وەزیری دەرەوەی سوریا لە پەیامێک دا بۆ وەزیری دەرەوەی ئێراق، داوای درێژەی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان بەغدا و دیمەشقی کرد بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی سپوتنیکی ڕوسیا،  وەلید موعەلیم  وەزیری دەرەوەی سوریا لەم پەیامەدا بۆ ئیبراهیم جەعفەری وەزیری  دەرەوەی ئێراق، لەسەر بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی دوو وڵات بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچە و پەرەی پێوەندیی دوو لایەنە  پێداگریی کرد  .

پەیامی وەلید موعەلیم لەلایەن سەتام دەندەح  باڵوێزی سوریا لە ئێراق  لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری ڕادەستی  ناوبراو کرا.

وەزیری دەرەوەی ئێراقیش لەسەر  درێژەی هەماهەنگیی  زۆرتری نێوان  وڵاتەکەی و سوریا بە مەبەستی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و بیری توندڕەوی لە ناوچەکە، پێداگریی کرد  .

تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی 2014  بە هاتنە نێو ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق و سوریا، بەشگەلێکی  ئەم دوو وڵاتەی داگیرکرد و تاوانکاریی زۆری  ئەنجام دا.

ئەم دواییەش هێزی چەکداری ئێراق و سوریا  بە سەرکەوتن لەبەرامبەر  تاقمی تیرۆریستیی داعش توانیان  زۆربەی ناوچە سنوورییەکانی دوو وڵات لە دەستی داعش ئازاد بکەن.

ئێراق و سووریا  نزیکەی  شەشسەد کیلومەتر سنووری هاوبەشیان هەیە و داعش نزیکەی  چوارسەد کیلومەتری  داگیرکردبوو  .

سەرپەیڤ