تشرینی دووه‌م 17, 2017 10:54 Asia/Tehran
  • بوونی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا نایاساییە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، هاتنی هێزی سەربازیی ئەمریکا بۆ سووریای بە نایاسایی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ دوابەدوای قسەکانی "جەیمز مەتیس" James Mattis وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا کە هاتنی هێزی سەربازیی ئەم وڵاتەی بە ئیزنی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی، "سێرگەیی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی؛ یاسایی بوونی هاتنی هێزی ئەمریکایی بۆ سووریا بانگەشەیەکی بێ بنەمایە.

لانیکەم ٥٠٠ هێزی سەربازیی ئەمریکایی بە شێوەی نایاسایی و بە بێ ئیزنی دەوڵەتی سووریا بە بیانووی خەباتی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە خاکی ئەم وڵاتەدا سەقامگیر کراون.

دەوڵەتی دیمەشق هاتنی هێزی ئەمریکایی بۆ سووریا بە دەسدرێژی کردنە سەر مافی دەسەڵاتدارێتی و سەروەریی سووریا دەزانێ و خوازیاری چوونەدەریان لە سووریا بوو.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەکە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو، بەڵام هێزەکانی سووریا بە یارمەتیی هێزەکانی بەرەی خۆڕاگری توانیویانە هاوکێشەکان بە سوودی خۆیان بگۆڕن.

 

سەرپەیڤ