تشرینی دووه‌م 17, 2017 15:54 Asia/Tehran
  • کۆبووونەوەی نەیارانی سووری لە عەرەبستان

وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان باسی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نەیارانی سووریی کرد بە میواندارەتیی ڕیاز لەم مانگەی نوامبەردا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی میهر بەگێڕانەوە لە ئەلنەشرە، عادڵ جوبەیر وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان وتی: ئەو تاقمە نەیارانەی سووریا کە لە لایەن سەعودییەوە لایەنگرییان لێ دەکرێت، ئەم مانگە لە ڕیازدا کۆ دەبنەوە هەتا بەستێن بۆ ڕێککەوتن لە سەر گەییشتن بە ڕوانگەو ڕێبازێکی ڕوون پێش لە دانوستانەکەی سووریا لە ژێنێڤی سوییسڕا خۆش کەن.

جوبەیر وتیشی: ئامانج لەم دانیشتنە یەک گرتنی ڕوانگەی نەیارانی سووری لە بارەی وتووێژەکان و بەیاننامەی ژێنێڤی یەک و ڕاپەڕاندنی بڕیارنامەی 2252 ی ئەنجومەنی ئاسایشتە هەتا نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان بتوانێ وتووێژەکان لە ژێنێڤ دا دەست پێ بکاتەوە.

عادڵ جوبەیر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان 25ی ئوتی ڕابردووی 2017یش داوای لە نەیارانی سووریی سەربە ڕژێمی سەعودی کردبوو کە بۆ گەییشتن بە دەستەڵات بەدوای ڕێگایەکی تازەوە بن.

هەر لە سەرەتای دەست پێ بوونی قەیرانەکەی سووریا، عەرەبستان بە هاندان و تەیار کردنی تاقمە تیرۆریستەکان لە سووریا، هۆکاری سەرەکیی شەڕ لەم وڵاتەدا بووەو ئێستاکە بە سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا و هەرەس هێنانی ئەو تاقمە تیرۆریستانەی سەقامگرتووی سووریا کە لە لایەن عەرەبستانەوە داکۆکییان لێ دەکرێت، ڕیاز بە ڕواڵەت سیاسەتەکانی خۆی لە هەمبەر ئەم وڵاتە گۆڕیوە.

سەرپەیڤ