تشرینی دووه‌م 18, 2017 12:13 Asia/Tehran
  • هەوڵی تیرۆریستیی لە دێرەزووری سووریا

تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە گردووپەڕی دێرەزوور، ڕۆژهەڵاتی سووریا، لانیکەم بیست کوژراوی لێکەوتەوە.

لەو تەقینەوە تیرۆریستییە کە دوێشەو(هەینی) لەنێوان دوو ناوچەی «الجفره» و «الکونیکو» لەگردووپەڕی دێرەزوور ڕووی دا، لانیکەم سی کەسیش بریندار بوون.

لەبەر شپرزە بوونی دۆخی جەستەیی هەندێ بریدنار، ئەگەری چوونەسەری ژماری قوربانیان لەئارادایە.

سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند؛ ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو لەنێو ئاپۆرەی ئاوارەکانی شاری دێرەزوور تەقیوەتەوە. گرووپی وەهابیی داعش بەرپرسایەتی ئەو تەقینەوە تیرۆریستییەی گرتووەتە ئەستۆ.

سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی پێنج شەممە دووی نۆڤمبەری٢٠١٧ شاری ستراتژیکی دێرەزووری لەچنگ گرووپی ڕەشەکوژی داعش ڕزگار کرد.

تیرۆریستان، شەوی هەینی هەروەها بە بەزاندنی ڕێککەوتننامەی ناوچە کەم کێشەکان، بازاڕی میوەو سەوزە لەناوچەی "الزبلطانی" ڕۆژهەڵاتی دەمشق(پایتەختی سووریا) یان بەهاوەن پێکا. لەو پەلامارەدا سێ کەسی سیڤیل کوژران و حەوت کەسیش بریندار بوون.

لەکاتی ئیمزای ڕێککەوتننامەی هێنانەدی ناوچەی کەم کێشە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی لەمانگی ژوولای ڕابردوو، گرووپە تیرۆریستییەکان بە پەلاماری هاوەنیی خۆیان لەو ناوچەوە بەرەو دەمشق و گردووپەڕی، بەجاران ئەو ڕێککەوتننامەیان پێشێل کرد.

سەرپەیڤ