کوژرانی ژمارێک لە شارومەندانی سوریا لە پەلاماری ترۆریستاندا
لە پەلاماری بە هاوەنی ترۆریستان بۆسەر شارەکانی دمشق و حومسی سوریا 9 شارومەندی سوریایی کوژران و بە دەیان کەسیش بریندار بوون .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، تاقمە ترۆریستیەکان رۆژی یەکشەممە کارگەی ئاردی ئەلوەلیدی حومسی سوریایان بە چەند گولە هاوەن دایە بەر پەلامار کە لە ئەنجامدا 7 کرێکار کوژران و 43 کەسیش بریندار بوون .
تاقمە ترۆریستیەکانی جێگیر لە غوتەی رۆژهەڵاتیش بە پێشێل کردنی ریککەوتنی ناوچەکانی دابەزاندنی بارگرژی ، گەڕەکە ئاوەدانەکانی دمشق لەوان گەڕەکی ئەلمەزە 86 یان دایە بەر پەلاماری بە هاوەن کە لە ئەنجامدا دوو شارومەندی سوری کوژران و ژمارێکی دیکەش بریندار بوون .
لە کاتی دەست پێ بوونی رێککەوتنی بەدیهێنانی ناوچەی بە دور لە شەڕ لە غوتەی رۆژهەڵات لە مانگی ژوئەنی رابردوودا ، تاقمە ترۆریستیەکان بە پەلاماری موشەکی و بە هاوەنی خویان لەم ناوچەیەوە بەرەو دمشق و دەوربەری بە جاران ئەم رێککەوتننامەیەیان پێشێل کردووە .