تشرینی دووه‌م 20, 2017 11:25 Asia/Tehran
  • بووکەمال: دوایین هیوای داعش ئێستاکە شارێکی ڕزگار کراوە

شاری بوکەمال لە سنووری نێوان سووریاو عێراق دا ڕۆژی یەکشەممە بە تەواوی کەوتەژێر دەستەڵاتی سوپای سووریاو تیرۆریستانی داعش بەرەو ناوچە بیاوانییەکان هەڵاتن.

داعش بەم شکست هێنانە گەورەیە لە سەروبەندی شکست هێنانێکی تۆکمەو تەواودایە لە ڕووی مەیدانییەوە. شاری بوکەمال دوا ناوچەیەکی شاریی گرینگ بوو لە سووریادا کە هەر لە ژێر ڕکێفی داعش دا مابووەوە.  لە ڕاستی دا سوپای سووریا بە یارمەتی و هاوڕێیی کردنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرکردایەتیی ڕاستەوخۆی سەردار قاسم سولەیمانی و حیزبوڵڵاو هێزە جەماوەرییەکان و فاتمیون و زەینەبیون و حەیدەریون بڕیاریان دا بوونی داعش لەم ناوچەیەدا کۆتایی پێ بهێنن و ئەم کارەش بە تۆکمەوتەواوی ئەنجامی گرت. دەرپەڕێندرانی چەکدارانی داعش لەم ناوچەیە بە واتای پاکتاو کرانی تۆکمەوتەواوی داعش لە سووریایە. گرینگایەتیی ستراتژیانەی شاری بوکەمال لە بەر هەل و مەرجی ئەم شارە وەکوو گەورەڕێی سەرەکیی بەغدا- قائیم- دیمەشق و پاشەکەوتە بەربڵاوە نەوتییەکانیەتی کە ڕۆڵێکی گرینگی لە گواستنەوەو جێگۆڕکێی هێزو کاڵاو شت و مەک لە نێوان عێراق و سووریادا دەگێڕێت.

بە دەست گرتنی سوپای سووریا بە سەر شاری بوکەمال دا بە کردەوە سنوورە هاوبەشەکانی عێراق و سووریا دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵ و یان دەستەڵاتی کاریگەری هێزە دەوڵەتییەکانی سووریا. لە لایەکی دیکەوە هەر ئەم هەل و مەرجە ستراتژیە وایکرد بوو کە لە ماوەی یەک مانگی ئەم دواییە ململانێیەکی قورس لەنێوان سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی لە لایەک و هێزە کوردەکانی بەرپاڵپشتیی ئەمریکا لە لایەکی دیکەوە لە سەر کۆنترۆڵ کردنی بوکەمال لە ئارادا بێت و سەرەنجام بە دەست گرتنی سوپای سووریا بە سەر ئەم شارەدا لە کردەوەدا دەتوانین ئەمریکا بە دۆڕاوی ئەم ململانێیە بزانین. هەرچەند ئەمریکا لە هیچ هەوڵدانێک بۆ کارشکێنی کردن سەبارەت بە ڕەوتی شکست پێ هێنانی داعش لە لایەن دەوڵەتی سووریاوە کەمتەرخەمیی نەنواند. ڕۆڵی تەوەرەیی سوپای سووریا بە یارمەتی و هاوڕێیی کردنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و حیزبوڵڵاو هەروەها هێزە جەماوەرییەکان لە مەڕ لەنێو بردنی داعش لە سووریا ناتوانین لە بەرچاو نەگرین، چونکو داعش و لایەنگرە ڕۆژئاوایی و عبیری و عەرەبییەکانی ئەوەی پێیان کرا کردیان هەتا تەوەرەی خۆڕاگری لە عێراق و سووریا تێک بشکێنن و ئامادە بوونی داعش بتوانێ لە بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەیەکی پڕ لە پشێوی و ئاڵۆزی پشتیوانی بکات، کەچی ئێستاکە بەرماوەکانی داعش لە چۆڵەوانی و بیاوانەکانی گردوپەڕی بوکەمال هەڵوەداو ئاوارەن و هیچ ڕێگایەکیان بێجگە لە بەچۆک دا هاتن و خۆبەدەستەوەدان و یان کوژران بۆ نەماوەتەوە. بوکەمال دوایین هیوای داعش بۆ مانەوە لە سووریاش پوچەڵ کرایەوە.