رزگارکرانی دوو ناوچەی دیکە لە پارێزگەی حەمای سوریا
ئەرتەشی سوریا لە گەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی خۆی لە نەوەد کیلۆمەتریی باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگەی حەما ، رۆژاوای ئەم وڵاتە ، دوو ناوچەی دیکەشیان لە تاقمی ترۆریستیی بەرەی نوسرە سەندەوە .
بەپێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا)،ئەرتەشی سوریا و هاوپەیمانانی درێژە ئەدەن بە هەڵمەتی خۆیان دژی ترۆریستانی بەرەی نوسرە لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری حەما و توانیان دوایین بنکەی ترۆریستانی بەرەی نوسرە لە ناوچەکانی حەردانە و حەڕان تێک بشکێنن و ئەم ناوچانە لەم ترۆریستانە بستێننەوە .
لەم هەڵمەتەدا ترۆریستانی بەرەی نوسرە ناچار بوون پاشەکشە بکەن و ژمارێکی زۆر لەوانیش بکوژن .
هێزە سوریەکان یەکشەممەش توانیان ناوچەکانی قەسر عەلی و عەرەفە لە پارێزگەی حەما لە گروپی ترۆریستیی بەرەی نوسرە بستێننەوە .
ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سوریا لە 25ی ئوکتوبرەوە هەڵمەتی گەورەیان بۆپاکتاوکردنی باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگەی حەڵەب باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگەی حەما لە ترۆریستانی بەرەی نوسرە و ترۆریستانی دیکە دەست پێکردووە .
ئەرتەشی سوریا دوای ئەوەی کە رایگەیاند داعش لە دەوربەری رۆژهەڵاتی حەما چووەتەدەر ، هەڵمەتی خۆی بۆ نەهێشتنی تاقمی ترۆریستیی بەرەی نوسرە لە حەما دەست پێکردووە .