تشرینی دووه‌م 20, 2017 11:42 Asia/Tehran
  • زیادکرانی ژمارەی هێزەکانی تورکیا لە باکووری سووریا

یەکە تازەکانی سوپای تورکیا گەییشتنە گردوپەڕی پارێزگای ئیدلەب لە باکووری سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، تورکیا ڕایگەیاند کە کۆمەڵێکی دیکە لە هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە داگری نەوەد لەشکری بە چەک و تفاقەوە گەییشتوونەتە ئاوایی سەرسنووریی لوسییەن لە گردوپەڕی باکووری ئیدلەبی سووریا.

ئیدلەب و ڕۆژئاوای حەڵەب لە ڕیزی ناوچەکانی کەم ئاڵۆزین لە سووریادا. ڕێککەوتن لە سەر پێک ئانینی ناوچەگەلی کەم ئاڵۆزی لە کۆبوونەوەی ئاستانەو بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ئێران و تورکیاو ڕووسیاو ئەمریکاو چەند وڵاتی دیکە مسۆگەر کرا.

هێزەکانی تورکیا هەروەها ناوەندێکی چاودێریی سێهەمیان لە ناوچەی شێخ عەقیل لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای حەڵەب دا پێک هێناوە کە دەڕوانێ بە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی یەپەگە لە ناوچەی عەفرین دا .

ئەردوغان ڕۆژی هەینیش خوازیاری پاکتاوکرانی شاری عەفرین لە بوونی یەکینەکانی پاراستنی گەل بوو.

شاری عەفرین کە لەژێر دەستەڵاتی یەپەگەدایە لە مێژە لە گرینگترین پرسەکانی جێگای سەرنجی تورکیا دێتە ئەژمار.

تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەنیازی پاشەکشە پێکردنی هێزە کوردەکانە لەم شارە. بە پێی بانگەشەی کاربەدەستانی تورکیا، تاقمە کوردەکان لەوانە پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا و یەکینەکانی پاراستنی گەل بە پشتیوانیی وڵاتانی بیانی و پارتی کرێکارانی کوردستان بە نیازی پێکهێنانی وڵات و یان ناوچەیەکی سەربەخۆی کوردنشینە لە باکووری سووریاو باشووری سنوورە دوورودرێژەکانی تورکیا لەگەڵ سووریادا.